ئایدەنیز: تاڵانکردنی کوردستان شەڕی دژی گەلانە
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لەبارەی بڕینی دار و دارستانەکان لە شڕنەخ قسەی کرد و وتی، " تاڵانکاریەکان لە جۆگرافیای کوردستان، سیاسەتی شەڕە."
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لەبارەی بڕینی دار و دارستانەکان لە شڕنەخ قسەی کرد و وتی، " تاڵانکاریەکان لە جۆگرافیای کوردستان، سیاسەتی شەڕە."
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک (دەبەپە) تەڤگەری ژنانی ئازادی (تەژەئا) لەبارەی بڕینی دار و دارستانەکانی شڕنەخ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە، نوران ئیمیر و حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتارانی هەدەپەی شڕنەخ، ڕێکخستنەکانی شڕنەخ و ناوچەکانی دەبەپە و هەدەپە و تەژەئا، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، عەدالەت فیدان و سولەیمان شاڤلوک هاوسەرۆکانی شارەوانی سلۆپی، بێریڤان کولتو و محەمەد زرینگ هاوسەرۆکانی شارەوانی جزیر، سونگول ئەردەم و مورات شەن هاوسەرۆکانی ئیدل و بە دەیان کەسی دیکە بەشدارینا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیدا کرد کە لە چیای نمێژێ ئەنجامدرا.
کۆنفڕانسەکە لە شوێنێک ئەنجامدرا کە دارەکانیان لێکۆکردووتەوە. پانکارتی ' سروشت ژیانە، ژیان تاڵان مەکە' بەرزکرایەوە و بێوەستان دروشمی ' ئەو دەستانەی درێژی دارستانەکان دەکرێت، دەشکێن' وترایەوە.
شەڕی تایبەت
سەرەتا نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ قسەی کرد و رایگەیاند کە دوو ساڵە بە بەردەوامی لە شڕنە دار دەبڕنەوە ٤ ساڵە لە کوردستان شەڕی تایبەت هەیە و تاڵانی دار و دارستانەکانی، گابار، جوودی، چیای نمێژێ و هەرێمی بەستا بە پیلانێکی شەڕی تایبەت بەردەوامە.
'کوردستان تاڵان دەکەن'
دواتر ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە قسەی کرد و وتی، " هەوڵ دەدەن کە ناوچەکە چۆڵ بکەن و کەسی تێدا نەمێنێتەوە. دەیانەوێت گەل بێناسنامە بکەن. چەندین ساڵە بەشانوباڵیان هەڵدەدەن. بەڵام ئەم رێگەیانە بۆ تاڵانکردنی کوردستان بەکاردەهێنن."
'بانگەوازی بۆ ژینگەپارێزان'
ئایدەنیز بەم شێوەیە بانگەوازێکی ئاڕاستەی ژینگەپارێزان کرد و وتی، " ئەم تاڵانەی کە لە جۆگرافیای کوردستان دەکرێت، سیاسەتی شەڕی تایبەتە کە لەدژی ویستی گەل بۆ خۆبەڕێوەبەری ئەنجام دەدرێت. پێویستە هیچ کەسێک لەبەرانبەر ئەم تاڵانە بێدەنگ نەبێت. بێدەنگی بە واتای هاوکاریکردنە لەگەڵ ئەم سیاسەتە. بۆیەش پێویستە رووی هەموو ژینگەپارێزان لە کوردستان بێت. ئەو سیاسەتەی لێرە بەڕێوەدەبرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەل لەناو قەیراندا بژی. تاوەکو ئەم سیاسەتی شەڕ هەبێت، قەیرانی ئابوری و سیاسیش بەردەوام دەبێت."
ف.ق