لە سەدەی بیست و یەکدا ئازادی بە ئیرادەی گەل بنیات نراوە

گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە، نیشانی داوە کە سەد ساڵی داهاتوو چارەنووسی خۆیان بۆ دادپەروەری بۆ هیچ کەسێک جێناهێڵن، بۆ ئەمەش هەرچی پێویست بێت دەیکەن. ڕوونە سەدەی بیست و یەک ئازادی بە خواستی پەکەکە لەدایک دەبێت.

دەوڵەتی تورک کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوام لە شەڕدا دۆڕاوە، دەستبەرداری پێداگری خۆی لەسەر داگیرکاری و کومەڵکوژی نابێت. بە تایبەتی لە ٩ ساڵی ڕابردوودا ئاستی هێرشە داگیرکارییەکانی بەرزکردووتەوە، زۆرجار تاوانی دژی مرۆیی ئەنجامدەدات، بەڵام نەیتوانیوە تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکە لەناو ببات. بە پێچەوانەی ئەم ئامانجە، بەردەوام خۆی شکستی هێناوە. لەماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای هەموو زیانەکانی، پەکەکە بە جیهانی نیشان داوە کە چۆن ئیرادە و کەرامەتی مرۆڤەکان دەژیت و نوێنەرایەتی دەکەن. بە تایبەتی ئەو تێکۆشانەی کە گەریلاکان لەم ساڵانەی دواییدا نیشانیان داوە، ئەو داستانانەی کە قارەمانەکانی ئەم داستانە خوڵقاندوویانە، هیوای ئازادییان نیشان داوە.

لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١، دەوڵەتی تورک ویستی هەمان کارەکانی دەوڵەتانی یەکگرتووی ئەمریکا بکات، و لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنە ناوخۆییەکانەوە پرۆسەی شەڕ بگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. ئەردۆغان بە میتۆدێکی کۆن و دواکەوتوی ویستی لە دژی پەکەکە ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئەم هێرشە ناوخۆییە کە بە پشتیوانی ئەمریکا دەستی پێکرد بوو، بە بەرخۆدانی شۆڕشگێڕان (فەرماندەیی داستانی گارێ، شۆڕشی بەیتوش شەباب) کەوت وشکستی هێنا. گەریلاکان بە هەموو لایەکیان نیشانی دا کە ڕژێمی داگیرکەری فاشیستی تورک کە بووەتە بەڵا بەسەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، چیتر ناتوانێت بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت بجوڵێتەوە. ئەردۆغان نە یاڤوز سوڵتانە، نە دەوڵەتی تورک داگیرکەری عوسمانییە، نە کوردیش کوردی پێشوون.

ئەردۆغان کە ئەنجامی هێرشەکەی لە گارێ سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، هێرشی داگیرکاریی لە دژی زاپ و مەتینا و ئاڤاشینی دەست پێکرد. بە قسەی گەریلاکان، "سوپای تورکیا هاتۆتە بەر پێی گەریلا، بێ باجی قورس ناگەڕێتەوە" و دەستیان بە پرۆسەیەکی گەورەی شەڕ کرد.

 لەم پڕۆسەیەیدا، سوپای تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تەکتیکی گەرمی و ئەتۆمی بە تاوانی جەنگ ویستی ئەنجام بەدەست بهێنێت. بە خستنەڕووی بارودۆخی ژیۆپۆلەتیکی و ژیۆستراتیژیکی تورکیا، پشتیوانی زلهێزە ئیمپریالیستەکانی وەرگرت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش تورکیا کەوتە مەترسییەکی گەورەوە. ستراتیژی بەپێی بەراوەردەکانی لە زاپدا گیروودە بووە. هێرشە داگیرکارییەکان کە ناویان لێنابوو 'پەنجەی قفڵ'، لەدژی خۆیان گیرودە هات و دەستپێشخەریی پرۆسەکەکەوتە دەستی گەریلا.

 دەستیان بە پرۆسەیەکی وا کرد کە لەگەڵ تەواوبوونی ١٠٠ ساڵەی پەیمانی لۆزان، هاوسەنگی نوێ لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتە پێش. گەلی کورد بە سەرۆکایەتی پەکەکە نیشانی داوە کە سەد ساڵی داهاتوو هەرچی پێویست بێت دەیکات بەڵام چارەنووسی خۆی بۆ دادپەروەری بۆ هیچ کەسێک بەجێ ناهێڵێ. لە هەرێم هەر پلانێک بەبێ پەکەکە شکست دەهێنێت. چونکە زەمینەی ژیانی دیموکراتیک لەچوارچێوەی پارادایمی سەرۆک ئاپۆ پێشکەشی گەل کرا، بوو بە تاکە ئەڵتەرناتیڤی ئەم سەدەیە و ڕژێمەکانی دەرەوەی ئەمە چیتر لەلایەن گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە قبوڵ ناکرێت. قەیران و شەڕەکان ڕوونترین نیشانەیە.

گەلێک کە پێشەنگی وەهای هەیە، دیارە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بە موخاتەب نەگیردرێت خۆی چارەنووسی خۆی دیاری دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت لە وڵاتێکی هاوبەشدا بژین، پێویستە ئێستا دۆخی خۆیان هەڵسەنگێنن. دەوڵەتی تورک دەبێ بزانێت کە پلانەکانی کۆمەڵکوژی شکستی هێناوە. ئەگەر پێداگری لەسەر ئەمە بکات، مانەوەی دەوڵەتیش دەخاتە مەترسییەوە. بڕیاردان لەسەر ئەوانە کە ئایا دۆخەکە دەبێتە هۆی ئەمە یان نا. ئەگەر حەقیقەت لە ناو نەچێت و ڕێبەری ئەو نەتەوە گەردوونییە قبوڵ نەکات، دەوڵەت و گەلی تورکیاش زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت. سەدەی بیست و یەک ئازادی بە خواستی پەکەکە بنیات دەنێت.