یەبەشە: ڕێبەر ئاپۆ ئێزدییەكانی لە کۆمەڵکوژیی ڕزگار كرد

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بە بۆنەی ٢٢هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی دژبە ڕێبەری گەلی کورد حەبدوڵا ئۆجالان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەستنیشانیکرد کە رێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەی ئێزدیی لە کۆمەڵکووژیی ڕزگارکرد.

فەرماندەیی گشتیی یەبەشە لە ڕاگەیەنراوێکدا بە بۆنەی ١٥ی شوبات ڕاگیاند،  “ئەوەی ئێمەی ئێزدی لە کۆمەڵکوژیی سەدە ڕزگار کرد، ڕێبەر ئاپۆ بوو، ئەگەر ئێمە وەک خەڵکی ئێزدی بڵێین کە ئێمە هەین، بە کولتوور، زمان، ئایین، باوەڕ و ناسنامەی خۆمان لەسەر خاکی خۆمان دەژین، ئەگەر دوژمنی مرۆڤایەتیی، داعش تێکشکێنرا، ئەوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە تێکشکێنرا.

فەرماندەیی گشتیی یەبەشە بەبۆنەی ٢٢هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەكەی یەبەشەدا هاتوە: “ئێمە ٢٢ ساڵەی پیلانگێریی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە دژی هەموو گەلانی چەوساوە، کەمینە، ئایین، باوەڕی، زمان و گەلی ئازاد، بە تووندی شەرمەزار دەکەین ‌و سەری ڕێزیش دائەنەوێن بۆ ئەو شەهیدانەی بە دروشمی (ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن) ژیانی خۆیان بەخت كرد."

یەبەشە ئاماژەی بەوەش كردوە، بە تێكۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هەموو ئەشكەنجەیەك، ئامانجی پیلانگێڕییەكە بەدی نەهات.

هەر لە بەیاننامەكەیدا، یەبەشە جەختی كردوەتەوە لەوەی”ئێمە وەک گەلی شەنگال و بەرگریکارانی خەڵکی شەنگال، بە فکری ڕێبەر ئاپۆك خۆمان ڕێکخست، چونکە دوژمنان دەیانویست بە هەموو مەبەستەکانی پیلانگێڕییەوە، درێژە بە پیلانگێڕیی دژی ئێمەی ئێزدی بدەن ‌و بە هەموو شێوەیەک هێرشیان کردە سەرمان بۆ لەناوبردنمان، ئەوەی ئێمە ئێزدی لە کۆمەڵکوژیی ئەم سەدەیە ڕزگار کرد، ڕێبەر ئاپۆ بوو ‌و ئەگەر ئێمە وەک خەڵکی ئێزدی بڵێین کە ئێمە هەین، بە کولتوور، زمان، ئایین، باوەڕ و ناسنامەی خۆمان ‌و لەسەر خاکی خۆمان دەژین، ئەگەر دوژمنی مرۆڤایەتی داعش تێکشکێنرا، ئەوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە تێکشکێنرا ‌و نکوڵیکردن لەم کارە بێویژدانی و بێئەخلاقییە."

ک-ش