یەبەشە چوارشەممەی سووری پیرۆزکرد
فەرماندەیی یەبەشە جەژنی چوارشەممەی سووری لە جڤاکی ئێزدی و شەهیدانی ئێزیدخان و بنەماڵە و هاوڕێیانیان پیرۆزکرد.
فەرماندەیی یەبەشە جەژنی چوارشەممەی سووری لە جڤاکی ئێزدی و شەهیدانی ئێزیدخان و بنەماڵە و هاوڕێیانیان پیرۆزکرد.
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوور راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. جەژنەکەی لە لە جڤاکی ئێزدی و شەهیدانی ئێزیدخان و بنەماڵە و دۆست و هاوڕێیانیان پیرۆزکرد.
یەبەشە ڕایدەگەیەنێت جەژن نواندنەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی مێژوو و چاندی جڤاک و یەکگرتن و هاوپەیمانی و پێکەوەژیان و خاوەندارێتیکردنە لە ڕاستی و پاراستنی چاندی خۆت، دەڵێت: "لە هەموو هەلومەرجێکدا جڤاکەکەمان خاوەنداری لە پیرۆزی و ئایین و باوەڕی خۆی کردووە و پاراستویەتی. بۆ پاراستنی بەهاکانیشی هەموو فیداکاری و قوربانیدانێکی ئەنجامداوە".
یەبەشە ڕایدەگەیەنێت ئەگەر تێکۆشان و قوربانیدان نەبووایە نەدەتوانرا ئەمڕۆ بەدڵخۆشییەوە لەم خاکە پیرۆزەدا جەژنی خۆمان پیرۆز بکەین و تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد بکەین.
یەبەشە دووپاتی دەکاتەوە وەک چۆن جاران جڤاکی خۆی پاراستووە، بە هەمان هەڵوێستەوە لە هەموو ساتێکدا لەگەڵ جڤاکدا تێدەکۆشن و تێکۆشان مەزنتر دەکەن.
لەکۆتاییدا یەبەشە دەڵێت: "دیسانەوە جەژنی چوارشەممەی سوور کە جەژنێکی دێرینی جڤاکی ئێزدییە، لە تەواوی جڤاکەکەمان و دۆستانی جڤاکەکەمان و دۆستانی جڤاکەکەمان و ئەوانەی بۆ ئەم جڤاکە تێدەکۆشن و تەواوی شەهیدان و بنەماڵەکانیان و هاوڕێیانمان، پیرۆز دەکەین".