"ئەگەر چەک دانێین پێمان دەڵێن، دەست لە ئێزدیبوونتان هەڵگرن، بۆیە ئێمە سەر دانانەوێنین"

زەهرێ شەمۆ ئەندامی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) رایگەیاند، بەبێ رەزامەندیی و پەسەندکردنی ئێزدییەکان،  کۆمەڵگەى ئێزدی هیچ رێککەوتنێک لەسەر شەنگال قبوڵ ناکات و وتی، "لە ئێستا بە دواوە ئێمە سەر بۆ هیچ کەسێک دانانەوێنین".

زەهرێ شەمۆ ئەندامی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) باسی پێش فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ دەکات و دەڵێت، لەوکاتەدا هێزەکانی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە شەنگال بوون، پێش هێرشی داعش و پێش ئەوەى داعش بگاتە شەنگاڵ، ئەو هێزانە شەنگالیان چۆڵکرد و رێگایان بۆ فەرمانەکە لەسەر دەستی داعش خۆشکرد. شەمۆ وتی، "هێزەکانی عێراق و پەدەکە دوای فەرمانەکە بینییان، کە ئێمە ئاسایش و بەڕێوەبەریی خۆمان دروستکردووە، ئێستا بە بە تایبەتی ئەوە ٤ مانگە بە شێوەیەکی ئاشکرا و شاراوە و بە هەموو شێوەیەک هەڕەشە لە شەنگال دەکەن. ئەوە ٤ مانگە لە بەردەم ئاسایشی شەنگال چادری بەرخودان هەڵدراوە و هەموو رۆژێ هەڕەشە دەکەن و دەڵێن، ئێمە فڵان کاتژمێر لە ئێوە دەدەین".

"ئێمە لە تانک و تۆپی تورکان و لە هاوکاریکردنی پەدەکە بۆ تورکان ناترسین و پاشەکشە ناکەین"

شەمۆ رایگەیاند، ئەوانەى هەڕەشە دەکەن وادەزانن لە هەڕەشەکانیان دەترسین، بەڵام ئێمە لە هەڕەشەکانیان ناترسین و راشیگەیاند، "دەوڵەتى تورک چەند تانک و تۆپ بێنێتە سەر شەنگال و بنەماڵەى بارزانی چەند پشتیوانی و هاوکارییان بکەن، ئێمە ناترسین. با دوژمنمان باش بزانێت، با ئەردۆغان، با بنەماڵەى بارزانی و تەنانەت پاپاش باش بزانێت، کە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بە چەکی پاپا کۆمەڵکوژکراین؛ هەموو رۆژێک پێمان دەڵێن، چەکەکانتان دانێن، ئێمە بۆ چەکەکانمان دانێین؟ ئێمە چەکەکانمان دانێین، کە دیسانەوە ئێوە ئێمە بە دەیان و سەدان بەدەنە بەر خۆتان و دیسانەوە ئێمە بە زۆر بکەن بە مسوڵمان و ماڵەکانمان بسوتێن، ئێوە دەتانەوێت هەموو شتێک بە میزاج و دڵی ئێوە بێت و ئێمە بندەستی ئێوە بین و هەر چییەکتان خواست بەسەر سەرماندا بیهێنن. ئێمە جارێکیتر ئەوە قبوڵ ناکەین".

"هێزەکانی عێراق و هێزەکانی هەرێم ئێمەیان فرۆشت"

دایە زەهرێ شەمۆ ئەندامی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ)  باسی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ی کرد و وتی، "ساڵی ٢٠١٤ هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لێرە بوون، ئێمە چەپڵە و هەلهەلەمان بۆ لێدەدان، بەڵام ئەوان ئێمەیان فرۆشت. حکومەتی عێراقیش ئێمەى فرۆشت، لەو کاتەدا حەشدی شەعبیش هەبوو، ئەوان هەموویان ئێمەیان فرۆشت".

"بارزانی و ئەردۆغان فەرمانەکەیان ئەنجامدا"

دایە زەهرێ شەمۆ باسی ئەوەیکرد، حکومەتی عێراق و پێشمەرگەکانی پەدەکە ئێمەیان فرۆشت و لەوبارەیەوە وتی، "لە رۆژی فەرمانەکەدا تۆ بینیت، کە چی بەسەر ژنانی ئێزدیدا هات. هەروەها لە سیبا شێخ خدر کە ئەویش فەرمانێک بوو و ئەو فەرمانەش بە دەستی ماڵی بارزانی و ئەردۆغان روویدا. ئاگریان لە سیبا شێخ خدر و تەل عوزێر بەردا، لەو کاتەدا تەنها وتیان، سەیدا خەوتووە دەنگە دەنگ نەکەن بۆ ئەوەى سەیدا لە خەو خەبەری نەبێتەوە".

"ئێمە جارێکیتر سەردانانەوێنین، هیچ هێرش، هەڕەشە و فەرمانێک قبوڵ ناکەین"

دایە شەمۆ سەرنجی خستەسەر رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نێوان تورکیا – عێراق و پەدەکە و باسی ئەوەیکرد، کە ماوەى ٤ مانگە هەوڵ دەدەن لەگەڵ حکومەتی عێراق چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی عێراق بە پاساوی پووچ و بێ بنەما هەوڵ دەدەن داواکانی ئێمە بێ ئەنجام بکەن.

دایە شەمۆ باسی ئەوەشیکرد، ئێمە هەرگیز و هیچ کاتێکی تر لە بەرامبەر ئەوانەدا سەردانانەوێنن و وتی، "جارێکیتر ئێمە هیچ هێرش، فەرمان و هەڕەشەیەکی دوژمن بەرامبەر بە خۆمان قبوڵ ناکەین، هەر رێککەوتنێک لەسەر شەنگال، ئەگەر بەێ ئیمزای ژنانی ئێزدی و یان قبوڵکردنی لەلایەن ئێمەوە نەکرێت، هەرگیز ئەو چاوپێکەوتن و پلانەیان پێکنایەت و ئێمە قبوڵی ناکەین. پێویستە ئەمڕۆ داوای لێبوردن لە ژنانی ئێزدی بکەن. پێویستە پاپا، مەسعود بارزانی و ئەردۆغان داوای لێبوردن بکەن. بە دڵنیاییەوە ژنانی ئێزدی فەرمانێکی تر قبوڵ ناکەن. دام و دەزگا و رێکخراو و یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە)مان دروستبوون، ئەمڕۆ ژنانی ئێزدی لە هەموو شوێنێکدا چ لە گۆڕەپانی سەربازی، مەدەنی و .... هتد بەشدارن لە هەموو کاروبارەکاندا چالاکانە کار دەکەن. ئیدی ژنانی ئێزدی ئەو فەرمان و هەڕەشانە بۆ سەر خۆیان قبوڵ ناکەن".

' ئەگەر ئێمە چەک دانین، دواتر دەڵێن دەست لە دینەکەتان بەردەن'

دایە زەهرێ شەمۆ ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیی(تاژێ)تیشکی خستەسەر چادری بەرخۆدان لەبەردەم ئاسایشی ئێزیدخان کە حکومەتی عێراق وادەی دیاری کردبوو کە هەتاکوو ١ی نیسان چاوەڕوان دەکەین و دواتر دەستێوەردان دەکەین و وتی : " ١ی نیسان-یان وەک بەڕوارێک دابوو کە ئێمەی پێ بترسێنن، چەکەکانمان دانین و ئاسایشی ئێزدیخان لابەین. بەڵام لە ڕۆژی ١ی نیساندا  گەل و ئاسایش هەموویان ڕاپەڕین و ئێمە چووینە سەر چیا. بەرخۆدانی گەل و ژنان کە ئەو هێرشانەیان قەبووڵ نەکرد بووە هۆی ئەوەی کە نەتوانن شتێک بڵێن و بێدەنگ مان. ئیستا بەنیازن پلانی تر دابنێن، دوێنێ دیسانەوە( نەچیروان بارزانی و مووستەفا کازمی) کۆبوونەوە. هەر ڕۆژ لە شوێنێک کۆدەبنەوە پلان بۆسەر شەنگال دادەنێن. ئیستاکە شەنگال ئارامە. ئیستاکە خۆپاراستن هەیە، ئێمە خۆمان بەڕێوە دەبەین. ژنانی ئێزدی کە پێش فەرمان لە چەک دەترسان، بەڵام ئیستا دەتوانین شەڕ بکەین، بەرخۆدان بکەین و خۆمان بپارێزین.ڕاستی ئەگەر ئێمە و ئاسایشی ئێمە قەبووڵمان بکردایەت و چەکەکانمان دابنایەت، دواتر دەیانوت کە دەبێت دەست لە دینەکەی خۆتانیش بەردەن، دەیانگوت یەک دین، یەک ئاڵا و یەک زمان. ئێمە ئەوە قەبووڵ ناکەین و دینەکەمان نادەینە دەست هیچ کەسێک. ئێمە سەری خۆمان دەدەین بەڵام سڕی خۆمان نادەین."

'لە هەندێک شوێن جێگیر بوون ، سنووری ڕێگەی باشووریان لە ئێمە گرتووە'

دایە زەهرێ باسی لە ئەنجامی بەرخۆدانی خەلکی شەنگال کرد و وتی: " ئەگەر ئێمە بەرخۆدانمان نەکردایەت،ئەم جار دەیانوت چەکەکانتان دابنن. ئێمە ڕۆژانە دەبینین کە سەربازەکانی ئەوان لەناو گەلدان، چەکەکانیان لە سەرشانیانە، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانیانە و بەرەو ڕووی گەل گرتوویانە. ماوەیەک پێش ئیستا ئاسایش لە سنونێ چەند خالێکی پشکنینی داپێیان، ئێمە ڕێزمان لێیان گرت. لەسەرسنوور جێگیر بوون و ئیستاکە رێگەیان لە ئێمە گرتووە، ڕێگەی باشووریان لە ئێمە داخستووە و کەس ناوێرێت سەردانی دکتۆربکات. بەم شێوەیە دەیانهەوێت هێدی هێدی شوێنەکان لە ئێمە بگرن و ئاسایشی خۆمان لابەین. بەڵام ئێمە پشتگیری ئاسایشی خۆمان دەکەین و خەڵکی شەنگال هەموویان پشتگیری لە ئاسایش و ڕێکخراوەکانی شەنگال دەکەن. جارێکی تر سەردانانەوێنین، با ئەوان چەکەکانیان دابنن. با ئەوان سەربازەکانیان لە دەرەوەی سنوورەکان جێگیر بکەن،ئەوان سەربازن ئێمەش سەربازین. بۆچی ئێمە خۆمان بکەینە میوان؟ ئێمە جارێکی تر ئەمە قەبوول ناکەین. ئەوەی کە لە تەنگانەدا بۆ ئێمەیان کرد، ئێمەش بۆ ئەوانی بکەین. ئەگەر لەکاتی فەرمان و تەنگانەدا شتێکیان بۆ ئێمە بکردایەت بێگوومان ئێمەش ئەوانمان قەبووڵ دەکرد. ئەوان عێراقی بوون و ئێمەش عێراقین، ئێمەش خۆمان بە عێراقی دەزانین."

' لە شەنگال پەکەکە بوونی نییە، یەبەشە و یەژەشە هەن ئەوان هەموو منداڵی ئێمەن'

دایە شەمۆ دەربارەی پێداگری لەسەر بوونی پەکەکە لە شەنگال وتی: " دەڵێن لە شەنگال پەکەکە هەیە، لە شەنگال پەکەکە نییە. یەبەشە هەموو مندالانی ئێمەن، یەژەشەش هەموو کچانی ئەم خاکەن. کچانی ئێمە بەرخۆدان دەکەن، خۆیان کردووەتە سەرباز بۆ پاراستنی ژنانی شەنگال. ئەمڕۆ یەژەشە و یەبەشە و ئاسایش هەیە، هیچ پێویستیمان بە هێزێکی تر نییە. ئێمە پشتگیریمان دەوێت، ئێمە دەخوازین کە پشتگیری لە ئێمە بکەن کە نەکەوینە دەستی داعش. ئەمڕۆ هەموو بوونەتە یەک و شەنگالیان خستووەتە مەترسی. بەڵام ئەوان بەدەستی بەتاڵ لە شەنگال دەردەکەون. ئێمە ناترسین، وەک جاری پێشوو کە ئێمەیان کوشت و کۆمەڵکووژکراین، ئیترهیچ شتێک نییە کە ئێمە لێی بترسین، ئێمە ناترسین و راستییەکان دەلێین."

'ئێمە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین، ئێمەی زانا کرد و گەیاندمانیە ئەمڕۆ'

لە کۆتاییدا دایە شەمۆ وتی کە ئاسایشی ئێزیدخان ئەمڕۆ خەڵک و ژنانی شەنگال، خۆی و دینەکەمان دەپاریزێت و ئەمە هیچ مەترسییەکی بۆ گەلانی هەرێمەکە نییە و بەم شێوەیە بانگەوازییەکی ئاراستەی ئێزدییەکان کرد و وتی: " بانگەوازی من بۆ ئێزدییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان ئەوەیە کە با نەبنە لایەنگری بەرژەوەندی تاکەکەسی و پارە، ببنە لایەنگری شەرەف و نامووس، ئۆل و باوەڕی خۆیان بپاریزن، خاوەنداریەتی لە ئازاری دایک، خوشک و کچانی خۆیان بکەن کە هەتاکوو ئیستا لە کەمپەکانن و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن. خاوەنداریەتی لەم  شەرەفمەندیە  بکەن، ئێمە بەرخۆدان دەکەین، ئێمە سەردەکەوین و دوژمن بێ ئاکام دەکەین. هەتاکوو ئێمە ساخ بین و هەناسە بکێشین، ئێمە قەرزداری رێبەر ئاپۆین. ئەو ئێمە زانا کرد، ئێمەی بە فکری خۆی زانا کرد و پەروەردەکرد و ئێمەی گەیاندە ئەمڕۆ. ڕاستە ئیستا لە شەنگال نین بەڵام ئێمە بە فکری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە گەییشتینە ڕۆژی ئەمڕۆ و خۆمان دەپارێزین."

ک-ش/ ژ-ت