ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) سه‌باره‌ت به هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه شه‌وی رابردوو به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی شه‌نگال ئه‌نجامیدا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانیان نه‌كه‌وتووه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌به‌شه به‌م جۆره‌یه:
"شه‌وی رابردوو كاتژمێر له نێوان ٢٠:٣٠-٢١:٠٠ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری كه‌مپی سه‌رده‌شت. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وتووه.
ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست دیسان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر كه‌مپی سه‌رده‌شتی كرده ئامانج، كه له دوای كۆمه‌ڵكوژی ٢٠١٤ه‌وه گه‌له‌كه‌مانی تێدایه كه له چیای شه‌نگال ماونه‌ته‌وه. له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وتووه. ره‌ز و باخی گه‌له‌كه‌مان زیانی به‌ركه‌وت. ئه‌م هێرشه‌ش نیشانی‌دا كه ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ده‌یه‌وێت به‌و هێرشانه قڕكردن و پاكتاوكارییه‌كان كه چه‌ته‌كانی داعش به نیوهكاری هێشتوویانه‌ته‌وه، ته‌واوی بكات. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و هێزه هاوكاره‌كانی ده‌بێت باش بزانن، كه وه‌ك چۆن گه‌له‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كاندا خۆی پاراست و خۆی ئازاد كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش ده‌ست له به‌رخودان هه‌ڵناگرێت و تێكۆشانی خۆی درێژه پێده‌دات.
وه‌ك ده‌زانرێت چه‌ته‌كانی داعش كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستن له ٣ی ئابی ٢٠١٤دا هێرشیان كرده سه‌ر شه‌نگال. گه‌له‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا خۆڕاگرییان كرد، خاكی خۆیان جێنه‌هێشت، بۆ پاراستنی خۆیان به‌ده‌وری یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه‌وه كه له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانیانه‌وه دامه‌زرابوون، له چیای شه‌نگال به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال بوو. گه‌له‌كه‌مان له‌و كه‌مپه له هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی شه‌نگال و به‌رخودانی شه‌نگال به ده‌یان شه‌هید و برینداریان دا. گه‌له‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی داش به بێ سازش كردن له‌سه‌ر به‌رخودانی خۆی خاكه‌كه‌ی جێنه‌هێشت. هێرشی له‌و جۆره‌ی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و په‌ده‌كه‌ی هاوكاری له هه‌رێمه‌كه، بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی شه‌نگاله، له وه‌ها قۆناغێكدا كه گه‌له‌كه‌مان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر خاكی خۆی، ئامانجی سه‌ره‌كی ئاشكرا ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌دا گه‌له‌كه‌مان، له به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرش و نیازه‌كانی دوژمن هه‌ڵسنه سه‌ر پێ، كاردانه‌وه نیشان بده‌ن و نه‌هێڵن داگیركه‌ر له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی ئێمه باڵاده‌ست بن. ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له دژی ئه‌و هێرشانه خۆڕاگری بكه‌ن و شه‌نگال بپارێزن".
هـ . ب