ئۆهه‌ده به‌شداری له ئێشكگریی شه‌نیاشاردا كرد
لقی ئۆهه‌ده‌ی رحا به‌شداری له ئێشكگریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشاردا كرد.
لقی ئۆهه‌ده‌ی رحا به‌شداری له ئێشكگریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشاردا كرد.
چالاكی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له به‌رده‌م دادگای رحا له رۆژی ٥٢٩ههمیندا به‌رده‌وامدایه. دایكه ئه‌مینه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار سه‌رله‌به‌یانی له ماڵی خۆیان له ناوچه‌ی پرسوسه‌وه هاتنه به‌رده‌م دادگای رحا. دایك و كوڕ له هه‌شتی ئابه‌وه دانیشتن له به‌ر سێبه‌ری به‌رده‌م دادگایان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی پۆلیسه‌كان بوونه‌وه. دواتر بنه‌ماڵه‌كه له گۆڕه‌پانێك كه وه‌ك "گۆشه‌ی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار"ناسراوه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی رحای كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهه‌ده) ده‌ستیان به ئێشكگریی كرد.
یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆهه‌ده‌ی رحا سه‌دات ئاڵتون دا‌غ رایگه‌یاند، كه داواكاری گشتیی كۆماری رحا ئاسته‌نگی بۆ چالاكی دانیشتنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌به‌رده‌م دادگا دروست ده‌كات و وتی، "چالاكی بنه‌ماڵه‌كه تاوان نییه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر چالاكییه‌كانی پێشووی بنه‌ماڵه‌كه له به‌رده‌م دادگا له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه لێپرسینه‌وه ده‌ستیپێكردووه و بڕیاری ‘پێویستیان به لێپێچینه‌وه نییه‘ درابوو. بنه‌ماڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چالاكی دانیشتن ئه‌نجام ده‌دات".
ئاڵتون دا‌غ باسی له‌وه‌كرد كه وه‌ك ئۆهه‌ده له ته‌نیشت ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه ده‌وه‌ستن و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "هێشتا داواكاری بنه‌ماڵه‌كه به‌رده‌وامن و جێبه‌جێ نه‌كراون. تاكه داواكاری بنه‌ماڵه‌كه چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه. له رۆژی ٥٢٩ هه‌مینیشدا وه‌ك یه‌كه‌م رۆژ ئێمه له ته‌نیشت بنه‌ماڵه‌كه وه‌ستاوین".
هـ . ب