ئەحمەد تورک لە خۆکاندیدکردن کشایەوە
ئەحمەد تورک رایگەیاند، کە لە خۆکاندیدکردن بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی گەورەشاری مێردین کشاوەتەوە.
ئەحمەد تورک رایگەیاند، کە لە خۆکاندیدکردن بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی گەورەشاری مێردین کشاوەتەوە.
ئەحمەد تورک، کە خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی گەورەشاری مێردین لە سەر لیستی دەم پارتی کاندید کردبوو، بە ئاژانسی مێزۆپۆتامیای راگەیاند کە ئەو لە کاندیدبوون کشاوەتەوە.
ئەو سیاسەتمەدارە وتی، "پێشتر وتبووم کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی ناوخۆییدا رێژەی لەسەدا ٥٠ی دەنگەکان تێنەپەڕێنم دەکشێمەوە. بەهۆی خاوەنداری گەلەوە سوپاسیان دەکەم. لە سیاسەتی چالاک دەکشێمەوە. لە بوار و کایەکانی دیکەدا درێژە بە تێکۆشانی گەلی کورد دەدەم".
لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەم پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی گەورە شاری مێردین لە کۆی دەنگی پێنج هەزار و ٣٥٩ نوێنەر ئەحمەد تورک دوو هەزار و ٥٤٠ دەنگی بەدەستهێنابوو.
هـ . ب