یه‌په‌سه‌ قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی پیرۆز كرد

تیمی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شه‌هید عه‌فرینی یه‌په‌سه‌ بۆ پیرۆزكردنی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ به‌ فیشه‌كی ئاسمانی چالاكی ئه‌نجام دا.

تیمی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شه‌هید ئاڤیان عه‌فرینی یه‌په‌سه‌ به‌ ئامانجی پیرۆزكردنی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ شه‌وی ١٤ی ئاب كاتژمێر ٠٠:٣٠ له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌نی مه‌حه‌له‌ی وان له‌ ٢ شوێنی جیا به‌ فیشه‌كی ئاسمانی چالاكی كرد. هه‌روه‌ها دروشمی له‌سه‌ر دیواره‌كان نوسی.

هه‌روه‌ها رێكخستنی یه‌په‌سه‌ به‌ راگه‌یه‌نراوێك باسی له‌ه‌شكردووه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتندا ئه‌وان له‌ دژی رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ به‌ رۆحی به‌رخودانی ١٥ی ته‌باخ تێده‌كۆشن.

هـ . ب