ئه‌ر و دا‌غ كۆتاییان به چالاكی مانگرتن له خواردن هێنا
بنه‌ماڵه‌كانی مه‌زڵوم دا‌غ و عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ر ڕایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی داواكاری ڕۆڵه‌كانیان له ٦٥ه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرا، ڕۆڵه‌كانیان كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌یان هێنا.
بنه‌ماڵه‌كانی مه‌زڵوم دا‌غ و عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ر ڕایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی داواكاری ڕۆڵه‌كانیان له ٦٥ه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرا، ڕۆڵه‌كانیان كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌یان هێنا.
بنه‌ماڵه‌كانی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ر و مه‌زڵوم دا‌غ، كه له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستگیر و له زیندانی هه‌لێر زیندانی كرابوون، ڕایانگه‌یاند، چالاكی مانگرتن له خواردن كه ڕۆڵه‌كانیان له ڕۆژی ١٨ی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه له دژی پێشێلكردنی مافه‌كانیان و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌ستیان پێكردبوو، داوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان كۆتایی هات.
قورده‌ت دا‌غ، دایكی مه‌زڵوم دا‌غ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیددا له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ته‌ندروستی و ژیانی كۆڕه‌كه‌یان بكه‌ن، ڕوویان له باشووری كوردستان كردووه و وتی: كۆتایی هێنان به مانگرتن له خواردن بۆ ئێمه مایه‌یی دڵخۆشیه.
وتیشی: داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و گه‌لی كورد ده‌كه‌ین، به‌داوادچوون بۆ دۆخی ته‌ندروستی و ژیانی ڕۆڵه‌كانمان بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن جارێكی دیكه مافه‌كانیان له زیندان پێشێل بكرێت.
لای خۆشیه‌وه شاهین ئه‌ر، باوكی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وتی: دوای ئه‌وه‌ی مه‌زڵوم و عه‌بدولڕه‌حمان، بۆ ماوه‌ی ٦٥ ڕۆژ له دژی پێشێلكاری و گوشار مانیان له خواردن گرت، ئێستا دۆخی ته‌ندروستیان باش نییه. بۆیه بۆ ئێمه جێگه‌ی خۆشحاڵیه كه كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێناوه.
شاهین ئه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ڵێنمان پێدراوه كه داواكارییه‌كانی ڕۆڵه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كرێن. بۆیه سوپاسی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوون.
هه‌روه‌ها حامید دا‌غ، مامی مه‌ڵوم داغیش ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و ڕاوێژكاری وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبووه‌ته‌وه، وتیشی: به‌شێك له هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان پشتیوانیان له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ئه‌ر و دا‌غ كردووه.
ژ.ن