هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی یه‌ك له پێشه‌نگانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی هاوڕێمان بێریڤان زیلان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئه‌نجامدرا. هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به‌م چالاكیه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ییه جارێكی تر نیشانیاندا كه هێزی پاراستنی ره‌وان كه ژنانی ته‌واوی جیهان و به تایبه‌تیش ژنانی كورد ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن. ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر كه به مێشكی پیاوسالاری دواكه‌وتوو، چه‌نده‌ش هێرش بكاته سه‌ر ئیراده‌ی ئازادی ژن، ژنانی ئازی ئێمه له چیاكانی كوردستان كه ئازادی شین بووه، به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژنی ئازاد به‌رده‌وام وه‌ك راستیه‌ك ده‌مێنێته‌وه.
له چالاكی هێزه‌كانماندا ١٧ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێك برینداربوو و گورز له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش وه‌شێنرا. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ١٢ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی، چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر، ٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٤ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كرد".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په سه‌باره‌ت به چالاكی و هێرشه‌كان ئه‌ن زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
هاوڕێمان باز مۆرده‌م شه‌هید بوو
"له ٤ی ئابی ٢٠٢٢ له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هاوڕێمان باز مۆرده‌م كه له ناو به‌رخودانی مێژوویی له دژی كۆلۆنیالیزمدا بوو، به هۆی نه‌خۆشیه‌وه شه‌هید بوو. هاوڕێمان باز مۆرده‌م به به‌رخودانێكی ئه‌فسانه‌یی له دژی دوژمنی كۆلۆنیایست بووه یه‌ك له‌و به‌رخودێرانه‌ی كه مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی ئافراند. به بوێری بڕیارداری خۆی له شه‌ڕدا بووه جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی. شه‌هیدبوونی كتوپڕی هاوڕێمان به هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ئێمه و گه‌له‌كه‌مانی زۆر دڵته‌نگ كرد. ئامانجی هاوڕێمان باز مۆرده‌م ئافراندنی جیهانێكی ئازاد، ئاشتیانه و دیموكاتیكی گه‌لان بوو. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به دڵنیاییه‌وه ئامانجی ئه‌و ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. له‌پێشه‌وه بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێمان، ئێمه سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێمان باز مۆرده‌م كه شه‌هید بووه به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: باز مۆرده‌م
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د جان ئه‌ڤره‌م
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
دایك- باوك: سوڵتان- محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٤ی ئابی ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٣ی ئابدا سه‌رله‌به‌یانی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه كه به‌نیازی جموجۆڵ بوون و ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی كرد، هێزه‌كانمان له سێ قۆڵه‌وه به چه‌كی سوك لێیاندان و ١١ داگیركه‌ر سزادران، یه‌كێكیش برینداربوون. داگیركه‌ران ویستیان دوای چالاكییه‌كه كوژراوه‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه ببه‌ن. هێزه‌كانمان ئه‌مجاره‌ش به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران. به‌هۆی باڵاده‌ستی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه، داگیكه‌ران ویستیان كوژراوه‌كانیان به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ببه‌ن. له چالاكیی سابوتاژدا له دژی زرێپۆشهكانیش گورزی له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش وه‌شێنرا. دوای ئه‌و چالاكییه ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان ناچار بوون بكشێنه‌وه. به‌هۆی ئه‌و چالاكیه به‌هێزه‌وه داگیركه‌ران ناچار بوون به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پرش و بڵاوببنه‌وه و ئه‌مجاره‌شیان له ئێواره‌دا به نیشان شكێن له داگیركه‌ران درا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
تیمه‌كانی یهژهئاستارمان به گیانی فیدایی ئاپۆیی، به بوێری گه‌وره و شێوازی به ئه‌نجام، تاكتیكه‌كانی گه‌ریلای پرۆفیشناڵی سه‌رده‌می نوێیان ئاوێته‌ی یه‌كتر كرد و به وه‌ستایی بهكاریانهێنان و ئه‌م ئۆپراسیۆنه شۆڕشگێڕییه‌یان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا ١٥ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوون و گورز له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش وه‌شێنرا. ته‌رمی داگیركه‌ران كه سزادراون له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانماندایه.
له ٢٣ی ئابدا كاتژمێر ٠٧:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا.
له ٢٣ی ئابدا كاتژمێر ٠٨:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. له ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٣ی ئابدا كاتژمێر ٢٣:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان كه ده‌یانویست بۆردومانی گۆڕه‌پانه‌كه بكه‌ن كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان. له‌ئه‌نجامی گورزی به‌هێزی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه بكشێنه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٢ و ٢٣ی ئابدا له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كاركه‌ر و چه‌مچۆ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ١٠ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٢٣ی ئابدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به درۆنێك بۆردومان كران.
له ٢٣ی ئابدا داگیركه‌ران به گازی بیبه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودان چه‌مچۆ.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢٣ی ئابدا له گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران درۆن سوڕانه‌وه.
له ٢٣ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا ٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران.
له ٢٣ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٣ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به ده‌یان جار به كاتیوشا بۆردومان كرا".
هـ . ب