یەكەمین ساڵرۆژی شەهیدبوونی دایە نیشتمانە

شەهێن جەهانی لەرۆژهەڵات، باشور و رۆژئاوای كوردستان بوو بەسیمبۆلی حەقیقەت و ژیانی ئازاد.

شەهێن جەهانی لەرۆژهەڵات، باشور و رۆژئاوای كوردستان بوو بەسیمبۆلی حەقیقەت و ژیانی ئازاد.

یەكەمین ساڵرۆژی شەهیدبوونی دایكێكی تێكۆشەری كورد، شەهید شەهێن جەهانی بەنازناو،"نیشتمان پەیوەند"ە. ئەم ژنە تێكۆشەرە  لە دایكبووی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لەباشور و رۆژئاوای كوردستان بوو بەسیمبۆلی حەقیقەت و ژیانی ئازاد.

شەهێن جەهانی بەناز ناوی "نیشتمان پەیوەند" لەدایكبووی ١٩٧٤ی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە. نیشتمان پەیوەند لەهەرێمێك لەدایكبووە، كە لەمێژووی نەتەوەی كورددا بەشوێنی بەرخۆدان دەناسرێت و بێگۆمان ئەم تایبەتمەندیەش لەكەسایەتیی نیشتمان پەیوەندیش دا رەنگی دابوویەوە.

ئەم ژنە كوردە بەهۆی گۆشارەكانی رژێمی ئێرانەوە لەگەڵ بنەماڵەكەیدا روو لەباشوری كوردستان دەكەن. نیشتمان پەیوەند لەگەڵ هاوژینەكەی لەساڵی ٢٠١٦ بەشداری ریزەكانی ئازادیخوازی گەلی كوردستان دەبن. ئەم بەشداربوونەشیان دوابەدوای بەشداربوونی دوو كۆڕیان بەریزەكانی گەریلاكانی ئازادیەوە پێكدێت و بەمشێوەیە هەموو بنەماڵەكەیان لەبزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستاندا بەشدار دەبن و دەبنە رێبواری رێگای تێكۆشان. نیشتمان پەیوەند لەنێو هەڤاڵ و هاوسەنگەر و هاوڕێیاندا بە "دایە نیشتمان" نازناوی دەركردبوو.

دایە نیشتمان وەكو دایكێكی شۆڕشگێڕ، لەدژی زۆڵم و ستەمی رژێمی ئێران دەستی بەتێكۆشان كرد و لەبنەماڵەكەی منداڵەكانیشی بەباشترین شێوە پەروەردە كرد و پێشكەشی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستانیان كرد. شەهید دایە نیشتمان لەرۆژهەڵات، باشور و رۆژئاوای كوردستان لەكاروخەباتی شۆڕشگێڕیدا جێ دەگرێت و دڵسۆزانە خەبات دەكات بۆ ئەوەی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بگەێنێتە گەلەكەی بەتایبەت ژنان. بەم بۆنەوەی شەهید نیشتمان بۆ هەموو شۆڕشگێڕان، سیمبۆلی حەقیقەت، ژیانی ئازاد و شكست سنورە دەستكردەكانە.

ژ.ت