یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. بەیاننامەکە لەلایەن رۆزیڤ بوشری ئەندامی لیژنەی پەروەردەی هەرێمی فورات خوێندرایەوە.
ڕۆژێڤ بوشری ڕایگهیاند كه دهوڵهتی توركیا له سهرهتای شۆڕشی سووریاوه هێرشی كردووهته سهر باكور و ڕۆژههڵاتی سووریا و وتی، "ئامانجی دهوڵهتی داگیركهری توركیا داگیركردنی ههموو كوردستانه". بە هێرشەکانی دەیەوێت هاوڵاتیانی هەرێم ناچار بکات کۆچ بکەن. بێوەستان هێرش دەکاتە سەر چیاکان و چەکی کیمیایی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. شەڕێک لە دژی یاسا مرۆییەکان بەڕێوەدەچێت”.
مەبەست کوشتن و کۆچکردنە
بوشری ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرگیز ناتوانێت شکست بە ئیرادەی گەل و شەڕڤانان بهێنێت و وتی "لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر ناوچەکانمان، ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ و پیاوان شەهید و بریندار بوون". ئامانج داگیرکردن و ئاوارەکردنی گەلە. ئێمە بەو شێوازە شۆڕشگێڕانەی شەڕی گەل کە ڕێبەر ئاپۆ دامەزراندبوو، شەڕ دەکەین. ئێمە لەسەر بنەمای بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکدەخەین و دژی دوژمن بە توندی دەجەنگین”.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی یەکێتی ژنانی گەنجدا هاتووە، "ئێمە وەک ژنانی گەنجی هەرێمی فورات بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری دژی هەر جۆرە داگیرکارییەک دەجەنگین و سەردەکەوین".
ف.ق