ئەمینە شەنیاشار: بۆ کۆبانێ هەمیشە داوای دادپەروەری دەکەین

ئەمینە شەنیاشار بەشداری چالاکی ئێشکگری لە سنووری کۆبانێ کرد و وتی: "٧ ساڵ تێکۆشام و دەستم لە وتنی 'دادپەروەری' هەڵنەگرت. هەمیشە داوای دادپەروەری بۆ کۆبانێ دەکەم".

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (SNA) لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر سنووری پیرسوس و رحا و کۆبانێ چالاکی ئێشکگری لە ڕۆژی ١٤ هەمیندایە. پەرلەمانتاری دەم پارتی رحا فەرید شەنیاشار، سیمبولی تێکۆشانی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، پێکهاتەی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی رحا و گەلێک کەس  بەشداربوون.

ئەمینە شەنیاشار لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان نایانەوێت گەنجان بمرن. ئەمینە شەنیاشار  وتی: "چیتان لە کۆبانێ دەوێت؟ با ئەم زوڵمە ئیتر کۆتایی پێبێت. ٧ ساڵ تێکۆشام. زوڵمیان لێکردم. منداڵیان کوشتم بەڵام من هەرگیز دەستم لە دادپەروەری هەڵنەگرت. هەمیشە داوای دادپەروەری بۆ کۆبانێ دەکەم".

لە کۆتاییدا پەرلەمانتار فەرید شەنیاشار قسەی کرد و وتی: "جیهان ڕێز لە سیستەمی ڕۆژئاوا دەگرێت، بەڵام تورکیا وەک هەڕەشە دەیبینێت. تورکیا نابێت کۆبانێ وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی ببینێت. ئەو هێرشانەی کە بە دەستی چەتەکان دەکرێتە سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین. خاوەندارێتی کردن لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، خاوەندارێتی کردنە ئیرادەی پێکەوە ژیانی گەلان. خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا ئەرکی هەموو کەسێکە. ئێمە لە لێواری ئاشتییەکی مەزنداین. با ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی ئاشتی بێت. دەستی تاریک نابێت هیوای ئاشتی لەناو ببات. پێویستە هەموو کەسێک پشتگیری ڕۆژئاوا بکات".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و چەپڵە کۆتایی هات.