ئەندامانی پشتگیری فیمینیست لە سەمسورن
تەژەئا، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و ژنانی فیمینیست لەسەر ناوی پشتگیری فیمینیستی بۆ کارەسات، لە ئەستەنبوڵەوە سەردانی سەمسوریان کرد، لیستی پێویستیەکانی ژنانیان ئامادەکرد کە لە بومەلەرزەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ژنانی فیمینیست لەسەر ناوی پشتگیری فیمینیستی بۆ کارەسات، لە ئەستەنبوڵەوە سەردانی سەمسوریان کرد، چاویان بە ژنان کرد کە زیانیان بەرکەوتووە و لیستی پێویستیەکانیان ئامادە کرد. ژنان لە زۆر گەڕەکی سەمسور سەردانی زیانلێکەوتووانیان کرد. ١١ کەس لە پلاتفۆرمەکە چوونە گەڕەکی فاتیح، سەردانی چادرەکانیان کرد. یەک بە یەک لەگەڵ ژنان چاوپێکەوتنیان کرد و لیستی پێداویستیەکانیان ئامادە کرد.
دوێنێ بارهەڵگری مۆر (نیشانەی ژنان) گەیشتە سەمسور کە جلی ژێرەوە، پێداویستی ژنان و منداڵان، مەمکە مژە، شیر، قەمسەلە، نەعل و ئامێری پاککردنەوەی تێدابوو. کەلوپەلەکان بەسەر ژناندا دابەش دەکرێن.
ف.ق