ئەندامانیDFG و MKGسەردانی بنەماڵەی نازم داشتانیان کرد
ئەندامانی DFG و MKG سەردانی بنەماڵەی نازم داشتانیان کرد، کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کرا و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵە و کەس وکاری شەهید کرد.
ئەندامانی DFG و MKG سەردانی بنەماڵەی نازم داشتانیان کرد، کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کرا و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵە و کەس وکاری شەهید کرد.
لە ناوچەی گیادینی ئاگری سەردانی شەرخۆشی لە بنەماڵەی ڕۆژنامەوان نازم داشتان بەردەوامە. زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا سەردانی بنەماڵەی نازم داشتانیان کرد و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵە و کەسو کاری کرد.
نوێنەری شاری وانی DFG، عەدنان بیلەن، لە سەردانەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ نازم و جیهان لەو شوێنانەی لێ دەمانەوە، ئەو ڕووداوانەی لەوێ ڕوویان دەدا هەوڵیان دەدا بۆ ڕای گشتی جیهان ڕابگەیەنن، بەڵام بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەیاندنی حەقێقەت بکەن تیرۆریان کردن. عەدنان بیلەن وتی: "وەک هاوکارەکانی ئەوان سۆز دەدەین بە بوێرییەوە بەردەوام بین لە گەیاندنی ڕاستییەکان."
زۆزان داشتان دایکی نازم داشتانیش لە پرسەکەدا وتی: "هەر یەکێک لە ئێوە بۆ ئێمەو گەلەکەمان نازمن، شانازی بە کوڕەکەمەوە دەکەم، تەنیا بیر لە شتێک دەکەمەوە ئەویش ئارمانجەکانی نازم نیوە تەواو ماون، بە دڵنیاییەوە ئەو ئامانجانە بەدی دێن."