فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "بەتوندی پەلاماری بێبەزەییانەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان شەرمەزاردەکەن."
یەنەکە دەڵێت: "لەماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێری رابردوودا لەدوو پەلاماری جیادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک حەوت هاونیشتمانییان شەهید کردووە، شەهیدەکان ئەندامی دوو خێزانن یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەک هاونیشتمانی دیکەشیان برینداربوون."
هەروەها تیشک دەخاتە سەر بێدەنگی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، دەڵێت: "بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئاست شەهید و بریندارکردن و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق جۆرێکە لە شەرعیەتدان بەپەلامارەکان".
فراکسیۆنەکە داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات: "بێدەنگییان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بشکێنن و هەڵوێستی جدی بنوێنن".