یەپەدە/یەپەسە – ژن : لەدژی گۆشەگیری کاتی چالاکی خوڵقێنەر و کاریگەرە

یەپەدە/یەپەسە – ژن ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "کاتی ئەوەیە کە چالاکی بە شێوازی خوڵقێنەر و تاکتیکی لەدژی گۆشەگیری ئەنجام بدرێت."

کۆردیناسیۆنی یەپەدە/یەپەسە – ژن، لەبارەی بچڕاندنی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان محەمەد ئۆجالان و  عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر رێبەر ئاپۆ بەو هەڵوێستەی لەبەرانبەر پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە پیشاندرا، گەیشتووە ئاستێکی دیکە. ئێمە ئەشکەنجە و گۆشەگیری کە لە رێگەیەوە هەوڵ دەدرێت وەک دۆخێکی رەوا پیشانی بدەن، هیچ کاتێک قبوڵی ناکەین. کاتی ئەوەیە کە چالاکی بە شێوازی خوڵقێنەر و تاکتیکی لەدژی گۆشەگیری ئەنجام بدرێت."

'کاتی ئەوە هاتووە لەدژی گۆشەگیری وڵام بدەینەوە'

یەپەسە – یەپەسە –ژن رایگەیاند، ئەرکی هەر کوردێکە، بچوک و گەورە، گورز لە دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە بوەشێنێت، گەل پێویستە بە بیرەوەری خۆپاراستن هەڵوێست پیشان بدات و یەکینەکانیان بە شێوازی خوڵقێنەر ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان ئەنجام بدەن.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت، " ئێمە لەسەر ئەو رێچکە فیداییەین کە ژیانی بێ رێبەرتی قبوڵ ناکات، سەری لەبەرانبەر فاشیزم دانانەوێنێت، جگە لە ئازادی هیچ بژاردەیەکی دیکە نیییە. بۆیەش بەپێی ئەم رێچکەیە، کاتی ئەوە هاتووە کە ئێمە لە دژی گۆشەگیری قوڕس و ئەشکەنجە کە لەبەرانبەر رێبەرتیمان ئەنجام دەدرێت، وڵاممان هەبێت.

یەکینەکانمان بە زوترین کات پێویستە دەست بە جموجووڵ بکەن، بە چالاکیەکانیان پێویستە لەدژی ئەشکەنجەی سەر رێبەرتیمان هەڵوێست پیشان بدەن. بە چالاکیەکانیان خەو لە چاوی فاشیزم بڕەوێنن و ئەوان لە کردەوەکانیان پەشیمان بکەنەوە، بێ ئەوەی گوێ بە شەو و رۆژ بدرێت، یەکینەکانمان لە هەر جێگایەکن، پێویستە دەست بە جموجووڵ بکەن.

بەرپرسیاری ئێمە ئەوەیە کە رێبەرتیمان بتوانێت بە ئازادی بژیت و کار بکات. کاتی ئەوە هاتووە کە بەڵێنەکەمان بە رێبەرتی و گەلەکەمان جێبەجێ بکەین. بە حەقیقەتی بەڵێنی شەرەف، کاتی ئەوەیە کە لە دەوری رێبەرتیمان خۆمان بپارێزین. لەم چوارچێوەیەدا سڵاومان بۆ تیمەکانی وڵامدانەوە دەنێرین کە بە شێوازی خوڵقێنەر و چالاکی تاکتیکی دەست بە جووڵە دەکەن.

یان ژیان لەگەڵ رێبەرتیەکی ئازاد، یان ژیان لەگەڵ رێبەرتیەکی ئازاد!"

ف.ق