ئۆپراسیۆن و بۆردومان لە دەوروبەری لجێی ئامەد

سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری ناوچەی کجێی ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کرد. راگەیەندرا کە بە چڕی ناوچەکە بۆردومان کراوە.

ئۆپراسیۆنەکە بە شەو لە ناوچەکانی نێوان گەڕەکەکانی جۆفتنێ، بەششت و دارەقۆلی لجێ دەستیپێکرد.

هەرێمەکە کە دەنگی چەکی لێوە دەبیسترێت بە هەلیکۆپتەر بۆردومان دەکرێت.