ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل بەم شێوەیەیە:
لە دەڤەری شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ:
لە ١١ی شوبات، کاتژمێر ٧:٠٠ و ١٦:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج.
ڕۆژی ١٢ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامیدیە، حەفارەیەکی داگیرکەران بە چەکی قورس کرایە ئامانج. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانمان، یەژا ستارەوە ئەنجامدراوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:
لە ١٠ تا ١٥ی شوبات لە دەڤەری زۆکێ، کانی سارکە، شیە، دەشت کافیە، نەقبە شەهید ئامەد لە هەرێمی گارێ ٦ جار، هەرێمی شێلازێ، بێشیلی، سەر مەتینا لە هەرێمی مەتینا ٦ جار، هەرێمی ڕووباری لۆلان، سنینێ، شەهید شەریف، شاخی بەربزن ١٦ جار لەهەرێمی خاکۆرک،٥ جار لە هەرێمی شەهید ئیبراهیم لە زاپ، ٧ جار لە شاخی جودی، شاخی بەهار و شاخی ئامێدیە لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای دەڤەری زاپ، بە گشتی ٤٠ جار لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بوردومان کراوە.
ڕۆژانی ١٨ و ١٢ی شوبات هەلیکۆپتەرە جەنگییەکان هەرێمی خاکورک لە دەڤەری چەمی لۆلانیان بۆردومانیان کرد.