ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە گەڤەر؛ بە لێدان و توندوتیژی هاووڵاتیانیان دەستگیرکرد
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دا لە گەڤەر ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی ئەو شارە بە ئەشکەنجە و توندوتیژی دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دا لە گەڤەر ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی ئەو شارە بە ئەشکەنجە و توندوتیژی دەستگیرکران.
لە ناوچەی گەڤەر لە جۆلەمێرگ هێزی تایبەتی پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دەیان گەنجیان دەستگیرکرد. پۆلیسی تورک لە هەڵکوتانەکەیاندا پەنجەرە و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و بە قۆنداغی چەک، لەقە و مستەکۆڵە دەستیان بە ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییان کرد. کەسە دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەڤەر.
ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: دەمهات کورت، ڕەحمی تەرزی ئۆغڵو، عیسا تەرزی ئۆغڵو، ئاراس یاشار، دیار شەداڵ، ئوگور شەداڵ و مستەفا بۆر.
ژ.ت