ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری گەریلا: ٣٩ داگیرکەر سزادران

گەریلا لە میانی ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ژیانەوەی ١٥ی ئاب سزای ٣٩ سەربازی داگیرکەری تورکیان دا. هەروەها ٢ ڕادار و ٢ پێگە و ٢ مۆبێس لەناوبراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، "گەریلای ئازادی کوردستان بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بە مەبەستی سڵاوکردن لە ١٥ی ئاب، کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلەکەمان دەکات لەدژی مەترسی قڕکردن. هێزەکانمان بە گیانی خۆ فیداکاری ئاپۆیی گورزی قورسیان لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا. گەریلای ئازادی کوردستان بەم چالاکیە کاریگەرانە جارێکی دیکە سەلماندیان کە بە تیمە گەڕۆکەکانی و تاکتیکی شەڕی تونێلەکانی خۆی بەرەو سەرکەوتن دەڕوات. گەریلاکەمان بە ڕۆحی هەنگاوی ١٥ی ئاب بە شوێنپێی ڕێبەری نەمر و فەرماندەی گەورەمان عەگید بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ گەلی ستەملێکراومان دەهێنێت.

لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: "لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەی کە ئەنجام دراون؛ ٣٩ داگیرکەر سزا دراون، ٥ داگیرکەر بریندار بوون. ٢ سیستمی ڕادار و ٢ سەنگەر و ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس و تەقەمەنی تێکشکێنران. گورز لە ١ ئۆتۆمبێلی شۆفڵ و سەنگەری چەکی A4 و سەنگەرێکی چەکی  BKC  وەشێنرا. جگە لەوەش هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران و دەستیان بەسەر ٢٠ کیلۆگرام تەقەمەنی و مۆبایلێک و ٣ مەخزەنی جی ٣و ٢ نارنجۆکی دەستی و هێلەکێکی دژە فیشەک و قەڵغانێکی پاراستن و چەندین کەلوپەلی سەربازیدا گرت.

سوپای داگیرکەری تورکیا ٢٨ جار بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، چەکی کیمیایی، بۆمبی دوکەڵ و  دەستی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ناوچەکانی خۆڕاگری؛ ٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی؛ ١٨ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن و تانک و چەکی قورس هێرشی کرد

زانیاری دەربارەی ئەو چالاکی و هێرشانەی کە ئەنجام دراون بەم شێوەیەن:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی ئاڤاشین؛

ڕۆژی ٦ی ئاب، کاتژمێر ٠٨:٤٠، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست بە ئۆتۆمبێلی شۆفڵ هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی جەنگ لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ، بە چەکی تاکەکەسی و قورس کرانە ئامانج. لە ئەنجامی دەستێوەردانی هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی شۆفڵ گورزی بەرکەوت.

کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی بەیانی ٦ی ئاب، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاربهێنن بۆ هێرشکردنە سەر تونێلەکانی جەنگ لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ، بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەڕی خابوری شەهید ساواش مەڕەش؛

ڕۆژی ٦ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠ بارەگای کانی ماسی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک لە ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدیەی سەر بە دهۆک لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج و بە چەکی قورس لێیدرا. لە ئەنجامی هێرشی تیمە چالاکەکانمان؛ ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک و ٢ سیستەمی ڕادار و سیستمێکی کامێرای مۆبێس لەناوچوون.

ڕۆژی ٦ی ئاب کاتژمێر ١٠:٣٠ داگیرکەرێک کە ویستبووی سیستمی کامێرای مۆبێس لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دابنێت، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە تەقەی لێکرا و سزادرا.

لە ٦ی ئاب کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، ٤ داگیرکەر کە دەیانویست بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی بەرخۆدانی گردی جوودی، دوو جار بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیان درا. ٣ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش بریندار بوو. هێزەکانمان داوایان لە داگیرکەری بریندار کرد کە خۆی ڕادەست بکات. ئەو سەربازە بریندارەی کە لەسەر بانگەوازی هێزەکانمان دەیگوت "ڕزگارم بکنە" لەلایەن سەربازە داگیرکەرەکانی تورکیاوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە. هێزەکانمان دەستوەردانیان کردە ئەو داگیرکەرانەی کە تەقەیان لە داگیرکەرەکە کرد و سزایان دا. لە شەڕ و پێکدادانە سەختەژەدا، هێزەکانمان دەستیان بەسەر ٢٠ کیلۆگرام تەقەمەنی و مۆبایلێک و ٣ مەخزەنی جی ٣و ٢ نارنجۆکی دەستی و هێلەکێکی دژە فیشەک و قەڵغانێکی پاراستن و چەندین کەلوپەلی سەربازیدا گرت.

ڕۆژی ٦ی ئاب کاتژمێر ١٧:٤٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جوودی بە چالاکیەکی گەریلایی هەماهەنگ لە ٣ باڵەوە هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. باڵی یەکەمی چالاکیەکە؛ سەنگەری داگیرکەرانیان کردە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەر لێیاندا. سەنگەرەکە کرایە ئامانج و وێران کرا و ٤ داگیرکەر سزادران. باڵی دووەمی چالاکیەکە؛ بە تاکتیکی سابۆتاژ هێرش کرایە سەر داگیرکەران و داگیرکەرێک سزادرا. باڵی سێیەمی چالاکیەکە؛ جبەخانەی داگیرکەران کرانە ئامانج و ٣ داگیرکەر لە دەوری جبەخانەکە سزادران. جبەخانەکە ماوەیەکی زۆر سووتا و تەقینەوە بۆ ماوەیەکی زۆر تێیدا بەردەوام بوو.

کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ٧ی ئاب، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی جەنگی شەهید سیپان و شەهید گەلهات لە ناوچەی بەرخۆدانی گرێ ئامێدی پێشڕەوی بکەن، کۆنترۆڵ کران. ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانە لە دژی داگیرکەران دەستیپێکردو لە ٦ لاوە هێرشیان کراوەتە سەر. باڵی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە؛ ٥ داگیرکەری کردە ئامانج و بە چەکی تاکەکەسی و نارنجۆکی دەستی سزادران. باڵی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە؛ ٤ داگیرکەریان بە چەکی تاکەکەسی و بۆمب سزادا. باڵی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکە؛ ٣ داگیرکەریان بە نارنجۆکی دەستی سزا دا. باڵی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەکە؛ ٣ داگیرکەریان بە چەکی تاکەکەسی سزادا، ٤ داگیرکەریان بریندار کرد. باڵی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنەکە؛ ٦ داگیرکەریان بە قەناس سزا دا و یەکێکیان بریندار کرد. باڵی شەشەمی ئۆپەراسیۆن؛ لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران.

بەم چالاکایە هاوکاتەدا، داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گردی شەهید پیردۆغان بە چەکی ئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و گولەبارانکردن. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، سەنگەرێکی چەکی ئەی٤ و سەنگەرێکی بی کەی سی گورزیان لێوەشێنرا. لە هەمانکاتدا کامێرایەکی موبیسی داگیرکەران رووخێنرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە خواکورک؛

لە ٦ی ئاب کاتژمێر ١٥:٣٠دا داگیرکەران لە گردی شەهید شاهان لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج. هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە راگەیەنراوی ٥ی ئابماندا؛ زانیاریمان بڵاوکردەوە کە ٢ی ئاب داگیرکەران لەنێوان گردی مەیمون و گردی سینەکی شڕنەخ لەلایەن تیمەکانی یەژائاستارمانەوە کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا؛ ئۆتۆمبێڵی سەربازی بە تەواوی تێکشکێنراوە، داگیرکەری نێو ئۆتۆمبێڵەکە سزادراون، ٣ داگیرکەر بریندار بوون. لە ئەنجامی لێکۆلینەوە و زانیاریماندا دەرکەوت ئەوە هەڵەیە: ئاشکرا بوو کە لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادراون و ٢ داگیرکەر بریندار بوون، ئێمە زانیاریەکانمان راست دەکەینەوە و داوای لێبۆردن لە گەلەکەمان و رای گشتی دەکەین.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛

لە ٦ی ئابدا تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم ٢ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمایی بۆردومانکران.

٦ی ئاب تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، ٢٤ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، چەکی کیمیایی، بۆمبی دوکەڵ و دەستی بۆردومانکران.

٦ی ئاب تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران ٢ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانکران. ئاشکرابوو کە تەقەمەنی مادەی کیمیایی بەکارهێنراوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس، ئۆبۆس، تانک، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ؛

٦ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

٦ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی و وەرخەلێ ١٨ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

٦ی ئاب گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران و چەمچۆ بە دەیان جار بە چەکی قورس، ئۆبۆس و تانک بۆردومانکران."

ف.ق