ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە زانیاری بەرفراوانی لە بارەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە زاپ ئاشکرا کرد.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"١٧ی شوبات کاتژمێر ١٢:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، لە دژی ئەو داگیرکەرانەی لە گۆڕەپانێکی سەرەکی بارەگاکە جێگیر ببوون، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان ئەنجامدرا. لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کە بە تاکتیکی هێرشبەرانە دەستیپێکرد، لە چەندین قۆڵەوە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، سەنگەرەکان تێکشکێندران و کۆنترۆڵکران. هێزی پڕۆفیشناڵی ئۆپراسیۆنەکە کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی چوونە سەر دوژمن، بە خێرایی گۆڕەپانی بارەگاکەی لە دوژمن پاککردەوە، چوونە سەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بە سەر چەکەکانیاندا گرت. دوای ئەوەی نارنجۆکهاوێژ، رۆکێتی بی-٧ی داگیرکەر لەسەریان هەڵگیرایەوە، لە دژی داگیرکەران بەکارهێنران. لەگەڵ ئەو چەکانەی دەستیان بەسەرداگیرا، کەلوپەلی داگیرکەران، لەگەڵ خێمە و کۆنتینەرەکان و گۆڕەپانی بارەگاکە بە تەواوەتی سوتێندران.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە چوونە سەر تەرمی داگیرکەران، ئەوەیان بۆ یەکلابووەوە کە ٣٧ داگیرکەر سزادراون. هاوکات ئەوەشیان بۆ دەرکەوت کە فەرماندەکانی خوارەوەش کە یەکێکیان پلەی سەرپەلی هەبووە سزادراون. هێزەکانمان دەستیان بە سەر هەندێک لە کەلوپەلەکانی فەرماندەکانی داگیرکەراندا گرت.
ئەو کەرستە و کەلوپەلە سەربازیانەی لەناوبران
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیاندا ١٥ سەنگەر، ٧ کۆنتینەر، جبەخانەیەک، ناوەندێکی پەیوەندییەکان، ناوەندێکی چاودێری، ٢ چەکی ئەی فۆر، چەکێکی نارنجۆکهاوێژ، ٢ سیستمی رادار و ٥ کامێرای چاودێری حەراری بە تەواوەتی لەناوبران.
ئەو کەرستە و کەلوپەلە سەربازیانەی دەستیان بەسەردا گیرا
لەسەر داگیرکەرانی بەسزاگەیەندراو ٨ چەکی ئێم پی تی- ٥٥ی کەسی، ٨ مەخزەنی چەکی ئێم پی تی-٥٥، ٥ چەکی ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، لولەیەکی چەکی ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، ٣٠٠ فیشەکی بی کەی سی، چەکێکی نارنجۆکهاوێژی یەکدانەیی، ٣ چەکی نارنجۆکهاوێژی، چەکێکی نیشانەشکێنی جۆری بۆرا، مەخزەنێک و کەلوپەلەکانی، چەکێکی بۆمبهاوێژی بی-٧، ٢ چەکی پۆمپەیی، دەمانچەیەک، ٨ کامێرای دوربیندار، ٤ دوربینی شەو، دوربینێکی رۆژ، ١١ دووربینی چەک، ٢ ئامێری دەستنیشانکردن، ئامێرێکی بێتەلی گەورە و پاتریەکەی، چوار ئامێری بێتەل، ٢ نارنجۆکهاوێژ، ٣ لەیزڕی ئاماژەدان، ٣ کامێرای بۆسەدانان، ٢ پانێلی وزەی خۆر، ٢ کامێرای حەراری، ٧ پاوەربانک، تلیسکۆپێک، باتریەکی بارگاویکردن، کڵاوێکی سەربازی، ٢ هەستەوەر، ٣ تەلەفون و جانتایەکدا گیرا.
گەریلایەک شەهیدبوو
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیاندا جەنگاوەری ئازا هاوڕێمان شەڕڤان کە بە رۆحی گیانبازانە بەشداری کردبوو، بە قارەمانێتی شەڕی کرد و شەهیدبوو.
دەوڵەتی تورک دیسان دەستی بە درۆکردەوە
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیاندا گورزێکی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا، زیانی گیانی زۆریان بەرکەوت، لە شاخەکە کە وەک گۆڕەپانی بارەگا بەکاریان دەهێنا هەموو هێزەکانیان بە فەرماندەکانیشیانەوە بە سزاگەیەندران، کەلوپەلە سەربازیەکانیان دەستیان بەسەرداگیرا، ئەو کەرستە و کەلوپەلانەشی مانەوە لە شێنەکەیاند سوتێندران و لەناوبران. سوپای داگیرکەر سەرەڕای ئەوەی زیانی قورسی گیانی بەرکەوت، بۆ چەندین کاتژمێر لێدوانی نەدا، دواتریش تەنیا رایگەیاند کە سەربازێکیان کوژراوە، سەربازێکیشیان برینداربووە. هەروەها بە درۆ سەرەتا رایگەیاند ٦ و دواتریش باسی لەوەکرد کە ٨ گەریلا شەهیدبوون.
رای گشتی و بەتایبەتی گەلانی تورکیا دەبێت بزانن کە لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا ٣٧ سەرباز کە بە پێی سیاسەتی شەڕانگێزانەی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست و بۆ بەرژەوەندی ئەوان لە هەلومەرجی زستاندا رەوانەی سەر سەنگەرەکانی گەریلا کراون، بە سزاگەیەندراون. ئۆباڵی ئەوەش لە ئەستۆی رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە، سەرباری ئەوەی راستیەکان دەشارێتەوە، درۆی جیاجیاش دەکات، بەڵام راستیەکە بەو جۆرەیە. لە کوردستان شەڕێکی قورس لە ئارادایە، وەک چۆن پێشتر بە بەڵگەوە راستی ئەو شەڕە بۆ رای گشتی ئاشکراکراوە، لە ئێستاش بە دواوە بەڵگەکانی شەڕ بڵاودەکرێنەوە. لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا بە پێچەوانەی بانگەشەکان ٨ گەریلامان شەهید نەبوون. هاوڕێمان شەڕڤان بە قارەمانێتی شەری کرد و شەهید بوو. جگە لەو هیچ زیانێکی گیانی و بریندارمان نییە. راستیەکە بەم جۆرەیە.
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی وەڵامی پیلانگێڕییە
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێریی شەهید دۆغا ڤیان لە ساڵی ٢٦ەمیندا وەڵامی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتە کە وەک رۆژێکی رەش چووەتە ناو مێژووی گەلەکەمان. لە دژی پیلانگریی نێونەتەوەیی کە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ئازادیی و قڕکردنی گەلی کوردستانە، گەلەکەمان، هاوڕێیانمان لە زیندانەکان و گەریلاکانی ئازادیمان بە بەرخودانی گەورەی ٢٥ ساڵە پیلانگێڕیان بێ ئەنجام کردووە. ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان دەریخست کە ئەو بەرخودانە لە چ ئاستێکدا بەردەوام دەبێت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خاوەن ئەزمون، بڕیارداری و هێزی پێویستن کە لە ٢٦ەمین ساڵی پیلانگێری هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەچێ بکەن".
هـ . ب