ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە زاپ: بە دەیان داگیرکەر سزادران
ڕاگەیاندرا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیان لە زاپ ئەنجامداوە، بەدەیان داگیرکەر سزادراون و دەستگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا.
ڕاگەیاندرا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیان لە زاپ ئەنجامداوە، بەدەیان داگیرکەر سزادراون و دەستگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا.
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی بەرخۆدانی سەردەمی زاپ.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی هەپەگەوە، گەریلاکان لە زاپ دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکیان ئەنجامداوە. لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە داگیرکەران سزادراون و دەستگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا.
چەند ساتێک لە ئۆپراسیۆنەکە.
بەپێی سەرچاوەکە لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەدا پێگەکانی سەربازانی تورک لە گۆڕەپانەکە هەڵوەشێنراوەتەوە و لە لایان گەریلاکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
لەو دیمەنانەی لە ناوچە مەدەنییەکانی ئامێدییەوە دوور لە ئۆپراسیۆنەکەوە گیراون، دەنگی پێکدادانەکە بەڕوونی دەبیسترێت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا شکستەکانی دەشارێتەوە
وەزارەتی بەرگری تورکیا تا ئێستە ناچار بووە سزادانی ٦ سەرباز و برینداربوونی ٧ سەرباز پشتڕاست بکاتەوە.
بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەرێمی ئاماژە بەوە دەکەن کە گەریلاکان هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی بنکەی ژمارە ١٧٤٠ لە مەتینا، کە داگیرکەرانی سەر بە فەرماندەیی لیوای ٤١ی فەرماندەیی کرکلارەلی تێیدا جێگیرن؛ بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە لەم پێکدادانە زیاتر لە ٩ سەرباز سزادراون و لانیکەم ١٧ سەرباز بریندار بوون و ٤ سەربازیان بە سەختی بریندار بوون
بە پشت بەستن بە پێشینەی دەوڵەتی تورک ئاشکرایە کە ئەم دەوڵەت زیانەکانی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەشارێتەوە و ژمارەیەکی کەمی سەربازە سزادراوەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکە وردەکاریی زیاتر بڵاو بکاتەوە.