یەپەسە لە دژی فرۆشیارێکی ماددە هۆشبەرەکان چالاکیی ئەنجام دا

تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید ماهیر ئاندۆک لە یەپەسە ڕایگەیاند، بە نارنجۆکی دەستی کەسێکیان ئاگادارکردووەتەوە، کە "سیخوڕی دەکات و ماددە هۆشبەرەکان دەفرۆشێت".

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ماهیر ئاندۆک بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند: "شەوی ٣١ و ٣١ی ئاب کاتژمێر ٢٤:٠٠ تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید ماهیر ئاندۆک لە دژی ڕێبەر ئیسۆیلو و کەسانی دەوروبەری، کە ماددەی هۆشبەریان لە ناوچەی بەن و سەنی ئامەد دەفرۆشت و سیخوڕییان بۆ دوژمن دەکرد، بە بۆمبی دەستی و نارنجۆک چالاکییان لە دژ ئەنجامدرا. لەو چالاکیی هۆشیارکردنەوەیەدا ئەو کەسە و کەسانی دەوروبەری بریندار بوون".

درێژەى ڕاگەیاندراوەکە:

"کەسێک بەناوی ڕێبەر ئیسۆیلو لە دەوروبەری ناوچەکانی بەن و سەن و شەهیدلک و بەگشتی لە ئامەد گەنجانی کوردی ئالودەی مادەی هۆشبەر دەکرد و لەو ڕێگەیەوە بە زۆر داوای سیخوڕییان لێدەکردن.

ئەو کەسە، کە ناوی ڕێبەر ئیسۆیلو-یە لە هەمان کاتدا برازای ئەندامی پارتی وەتەن ئایکوت ئەریڵمازە و نوێنەری یەکێتیی گەنجانی تورکیا (TGB)یە لە ئامەد، کە هێڵی خیانەت دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبات. وەک بنەماڵەیەک لە پاڵ دەوڵەتی تورکی فاشیست دا ڕاوەستاون و هەموو سیاسەتە پیسەکانی دژ بە گەل کوردستان بەڕێوەدەبەن. ڕێبەر ئیسۆیلو سەرەڕای ئەوەی چەندین جار هۆشداریی پێدراوە، بەڵام دەستبەرداری خیانەتی خۆی لە دژی گەلی کورد و لاوانی کورد نەدەبوو.

دەوڵەت بە ئەنقەست ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی لە کوردستان ڕێکدەخات و دەیەوێت برەوی پێ بدات. بۆ ئەوەی گەنجانی کورد بکەنە سیخوڕ بەسەر گەلەکەیانەوە و بیانخەنە ناو دۆخی خیانەتەوە. بەتایبەتی لەئامەد، وان، مێردین و ئێلح بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و برەودان بە لەشفرۆشی لەم ساڵانەی دواییدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ئامانجی سەرەکیی کۆماری تورکیای ڕەگەزپەرست ئەوەیە، کە مێشک و هۆشی گەنجانی کوردستان بێهۆش بکات، بۆ خۆی تۆڕێکی سیخوڕ دروست بکات، لەناو کۆمەڵگای کوردیدا داڕمان و داڕوخان دروست بکات.

هەموو بازرگانیکردنەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتدا ئەنجام دەدرێن و هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی وەک دژ بە ماددە هۆشبەرەکان پێشیان دەدرێن، جگە لە ئۆپراسیۆنی دروستکردنی تۆڕی سیخوڕی هیچی تر نین.  لۆژیکی دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەنجانی کورد ئەوەیە، کە "لەسەر کێشە کۆمەڵایەتیەکان  ڕانەوەستن، لەشفرۆشی بکەن و ماددە هۆشبەرەکان بەکار بهێنن و سیخوڕیمان بۆ بکەن".

هەموو ئەو کەسە خائینانەی، کە بە ئەنقەست خزمەتی ئەم لۆژیکە دەکەن، لە ئێستاوە دەبنە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئێمە".

ژ.ت