یەپەسە لە قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکانیان دا

یەپەسە لە ئامەد چالاکییەکیان بە بۆمب لە دژی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدا.

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید تێکۆشین فارقین لە یەپەسە ڕایگەیاند، شەوی ٩ی ئاب لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ دا لە گەڕەکی پەیاسی ئامەد چالاکییەکیان دژی ماڵی بازرگانان و فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدا.

یەپەسە، وتیشی: "لە دژی ئەو هەڵسوکەوتانە دەوەستنەوە، کە بەکۆمەڵگەبوون تێکدەدات، پێوەرە ئەخلاقییەکان پێشێل دەکات و نزیکبوونەوەکانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بەرامبەر بە کۆمەڵگا لەسەر خاکی کوردستان ژیانی کۆمەڵایەتی لە سروشتی خۆی دووردەخاتەوە، یەپەسە لە دژی ئەوانە دەستێوەردانی پێویست دەکات".

ژ.ت