یەپەسە-ژن لە وان چالاکی کرد

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هێڤی تۆڵهەڵدانی یەپەسە-ژن بورجێکی پەیوەندییەکانی لەگەڕەکی خاچۆرتی وان تێکشکاند.

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هێڤی تۆڵهەڵدانی یەپەسە-ژن رایگەیاند: "١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ کاتژمێر ٠٣:٤٠ بورجی پەیوەندییەکانی لە گەڕەکی خاچۆرتی ناوچەی ئیپەلیۆلوی وان بە تاکتیکی تایبەت تێکشکاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێزەکانمان لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گۆڕەپانە شۆڕشگێڕییەکانمان، بورجی پەیوەندییەکانیان تێکشکاند و لانیکەم بە بری ٢٥ هەزار دۆلار زیانیان بە دەوڵەت گەیاند. گوشارەکانی دوژمن چەندە زۆریش بن ئێمە بە هەموو جۆرێک پاراستنی رەوای خۆمان گوڕپێدەدەین. ئێمە لە هەموو ساتێکدا لێپێچینەوە دەکەین و ئەرکە مێژووییەکانمان جێبەجێ دەکەین. ئەو هێزەمان هەیە و دوژمن و خائینانیش باش ئەوە دەبینن. بڕیارداریمان بۆ تۆڵەسەندنەوە بە چالاکی زیاتر درکی پێدەکرێت. داوا لەگەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین کە خاوەنداری لەگەریلا بکەن و خائینان لە خاکە پیرۆزەکەمان دەربکەن. لە چەکدارەکانەوە تا سەرحەدەکان، لە نالینەکانەوە تا هێڤییەکان تۆڵەی هەموو شتێک دەکرێتەوە".

هـ . ب