یەپەسە-ژن: نۆکەرێکی دەوڵەتی تورک سزا درا
تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ڤەژین زانا لە یەپەسە- ژن ڕایگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ نۆکەرێکی دەوڵەتی تورک-یان سزاداوە.
تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ڤەژین زانا لە یەپەسە- ژن ڕایگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ نۆکەرێکی دەوڵەتی تورک-یان سزاداوە.
لە ڕاگەیاندراوی تیمی وەڵامدانەوەی ڤەژین زانا لە یەپەسە- ژن دا هاتووە، "هەڤاڵانمان وڵات و نیدال لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە گوندی کەلێی سەر بە گەڤەر شەهید بوون. کەسێک بە ناوی ئیدریس دیری، کە سیخوڕی دەوڵەتی فاشیست و کۆنترا بوو، کاری پیس و قێزەونی ئەنجام دەدا، بە هاوکاریی دوژمن بووە هۆی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان. بۆ تۆڵەی هەڤاڵانمان لە ٢١ی ئاب دا ئەو کەسە بە پلان و شێوەیەکی تایبەت سزادرا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵانمان شەهید نیدال و شەهید وڵات لەلایەن تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ڤەژین زانای یەپەسە – ژنەوە ئەنجام درا. هەموو ئەوانەی بەشدارن لە شەهیدبوونی هەڤاڵانمان دا و هاوکاریی دوژمن دەکەن، لێپرسینەوەیان لێدەکرێت و ئێمە خاوەنداری لە بەها و نرخ و میراتی شەهیدانمان دەکەین".
ژ.ت