یەپەژە تۆڵەی منداڵانی کردەوە: ٥ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران
یەپەژە بۆ تۆڵەی منداڵان لەدژی بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران.
یەپەژە بۆ تۆڵەی منداڵان لەدژی بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هێزەکانیان لە عەین عیسدا چالاکی تۆڵەکردنەوەیان ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی یەپەژە، چالاکیەکە یەکی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٢٠ بە موشەک لەدژی بارەگای سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی کەفیفای عەین عیسا ئەنجامدراوە.
یەپەژە راشیگەیاند کە لە چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەری تورک کوژراون.
فەرماندەیی یەپەژە ئەوەی خستەڕوو کە چالاکیەکە بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو منداڵانەبوو کە لە حەسەکە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەهیدکرابوون.
ف.ق