ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوشت

هێزەکانی ئێران لە سەر سنووری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکیان بە ناوی سادق میرانی کوشت.

بە گوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ئێران شەوی رابردوو لە سنوری نەوسودی سەر بە پارێزگای کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک کۆڵبەر.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سادق میرانی تەمەن ٤٠ ساڵ کە باوکی دوو منداڵ بووە، گیانی لەدەستداوە.

تەرمی سادق میرانی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نەوسود.

ساڵی رابردوو بە تەقەی هێزەکانی دوڵەتی ئێران نزیکەی ٣٠٠ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون، کە زۆرینەیان لە هەردوو سنووری هەنگەژاڵی بانە و نەوسودی پاڕێزگای کرماشان کرابوونە ئامانج.

هـ . ب