ئێران سزای زیندانی به‌سه‌ر گه‌نجێكی كورددا سه‌پاند

گه‌نجی كورد سینا مینایی به‌ بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆن"له‌لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه‌ سێ ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ٩ی ئابدا هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی سینا مینایی له‌ گوندی سوجه‌ی سه‌ر به‌ شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. راگه‌یه‌نرا كه‌ مینایی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ گواستراوه‌ته‌وه‌.

له‌ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا سینا مینایی و گه‌نجێك به‌ ناوی عه‌بدوڵا یوفی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون و بۆ لێپرسینه‌وه‌ گواسترابوونه‌وه‌ بۆ زیندانی ورمێ.

سینا له‌ مانگی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵه‌ به‌ بارمته‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌ن به‌ شێوه‌ی كاتی ئازادكرابوو. دواتر به‌ پاساوی ‘ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوێكی به‌رهه‌ڵستكار‘ له‌لایه‌ن دادگای شنۆوه‌ سزای ٣ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.

هـ . ب