ناوەندی راگەیاندنی یەکینەیکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کە دوێنێ لە هەرێمی ئاسۆس ئەنجامیداوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوی یەرەکە بەم شێوەیەیە:
"کە ٢٢ی یئابی ٢٠٢٢ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاسوس یەکینەیەکی ئێمەیان کردە ئامانج کە لەسەر ئەرکەکانیان بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون.
وەک دەزانرێت دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر گەلی کورد شەڕێکی گشتی راگەیاندووە. رۆژانە لە چوار پارچەی کوردستان لە بەرانبەر گەلی کورد و هێزە سەربازیەکانی هێرشی نامەردانە ئەنجام دەدات. لە مانگی ئابدا بە دەیان جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی هیزەکانمان سووڕانەوە. لە ئەنجامی پیلانی داگیرکەری تورکدا دوایین جار لە ٢٢ی ئابدا ٢ هەڤاڵی قاڕەمانمان شەهید بوون. لە ماوەیەکی نزیکدا ناسنامەی هەڤاڵانمان بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.
تۆڵە هەڤاڵانمان دەکەینەوە، لە کاتێکی گونجاودا وڵامی پێویستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەینەوە."
ف.ق