ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ بەردەوامە
لە بەرخۆدانی سەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ، بەرخۆدەران خاوەنداریان لە پەیامی رێبەر ئاپۆ کرد.
لە بەرخۆدانی سەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ، بەرخۆدەران خاوەنداریان لە پەیامی رێبەر ئاپۆ کرد.
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر سنووری نسێبینی مێردین و قامیشلۆ چالاکی ئێشکگری، ١٩ ڕۆژە بەردەوامە.
هاوڵاتیان لە سەرلەبەیانییەوە هاتنە ئێشکگرییەکە و درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد"یان بەرزکردەوە. هاوڵاتیان یەلەکیان بە نووسینی "نا بۆ شەڕ" پۆشی و چالاکییەکەیان درێژە پێدا.
هاوسەرۆکی دەم پارتی بەدلیس فیکرەت بیرلیک گوتی: "پێویستە خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین".
پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش گوتی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە ٧ خاڵ پلانسازییەکی خستە بەردەممان. پێویستە خاوەنداری لە فیکری بەڕێز ئۆجالان بکەین. ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە. ئاشتی، داوای ئێمەیە. پێویستە بەڕێز ئۆجالان دەستبەجێ ئازاد ببێت بۆ ئەوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین چارەسەر ببن".