ئێشکگری لەسەر سنووری قامیشلۆ: ڕۆژئاوا سەردەکەوێت

پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش ئاڵتن لەسەر سنووری قامیشلۆ لە چالاکی ئێشکگری گوتی: "بێگومان ڕۆژئاوا سەردەکەوێت".

ئێشکگری لەسەر سنوور

چالاکی ئێشکگری دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر سنووری نسێبینی مێردین و قامیشلۆ ١١ ڕۆژە بەردەوامە. جەماوەر لە بەیانییەوە کۆبوونەوە، چالاکییەکەیان بە سروودی بەرخۆدان و درووشم بەردەوام کرد.

یەکێک لە خزمی زیندانیان، فەتاک تەکین داوای کرد دەوڵەت لەبری شەڕ، ئاشتی لەگەڵ کوردان پێش بخات، گوتی: "هۆشداریتان دەدەینێ، ئەم ڕێگەی گرتووناتە بەر هەڵەیە. گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگرن و دەستتان لەسەر کورد هەڵبگرن. ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر بکەن، دەبنە نموونە بۆ جیهان".

پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش ئاڵتن ڕایگەیاند ناتوانن بە دوژمنایەتی کوردان هیچ بەدەست بهێنن، گەلی کورد پاشەکشەی لە تێکۆشان نەکردووە و نایکات، گوتی: "لە ڕۆژئاوا ژیانێکی نوێ بنیات دەنرێت. پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادییخوازی ژن لەوێ جێبەجێ دەکرێت. بۆیە ئێشکگری دەگرین و بەردەوام دەبین".  

بێریتان ڕۆژنامەنووسە شەهیدکراوەکانی بیرهێنایەوە و گوتی: "بێگومان ڕۆژئاوا سەردەکەوێت".