ئێشکگری سەر سنوور: پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرە

چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٧ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییە دووپاتکرایەوە، پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆش بۆ چارەسەریین.

ئێشکگری سەر سنوور

چالاکی ئێشکگری بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەسەر سنووری کۆبانێ، بە بەشداری ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان، لە ڕۆژی ٧ هەمیندا بەردەوام بوو.

هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان ڕایگەیاند ئەوان ناتوانن کۆبانێ لە پیرسوس داببڕن، گەل دژی هێرشەکان دەسکەوتەکان دەپارێزن، تیشکی خستەسەر دیدارەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "ئێمەش لەسەر سنووری کۆبانێ سڵاو بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەنێرین. دەبێت وەڵامی هەنگاوی ئاشتی و چارەسەری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بدەنەوە. بە خاوەنداری لە پەیامی ئیمراڵی، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".

"کۆبانێ بە تەنها جێناهێڵین"

وتەبێژی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد، ئەحمەد باران ڕایگەیاند کوردانی سوریا تەنها نین و ئێمەش ڕێگە نادەین ببنە قوربانی تیرۆری جیهادیستەکان، جەختی کردەوە دەبێت هێرشەکان ڕابگیرێن و دانوستان دەست پێ بکات. گوتی: "چۆن دوێنێ دژی تیرۆری داعش یەکگرتنی خۆمان نیشاندا، ئەمڕۆش کۆبانێ بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکان بەتەنها جێناهێڵین".

دژی هێرشەکان دەنگ هەڵبڕن

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد ڕێدور دیجلە ڕایگەیاند بە قۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕین، هێزە هەژموونخوازەکان بەتایبەت تورکیا هێرش دەکەنە سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، گوتی: "لەم هێرشانەدا خەڵکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان شەهید دەکرێن. وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووسان دژی هێرشی داگیرکاریین. بانگەواز لە هەمووان دەکەین دژی هێرشەکان دەنگی خۆیان هەڵبڕن".

"با دەنگمان بخەینەپاڵ ڕێبەر ئاپۆ"

پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا دیلان کونت ئایان ڕایگەیاند دەوڵەت نەتەوە سەدەیەکە هەوڵی لەناوبردنی گەل دەدەن بەڵام سەرنەکەوتن، گوتی: "سڵاو لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە هات، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند لە ڕوویەکی ئەرێنییەوە لە پرۆسەکەدا هاوکار دەبێت. بانگەواز دەکەین بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ هەمووان دەنگیان بخەنەپاڵ ئەم بانگەوازە".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "سڵاو سڵاو، هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.