ئێشکگری ئازادی لە مەخمور ٥٢٣ ڕۆژە بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٠٣ هەمین، ٥٢٣ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٠٣ هەمین، ٥٢٣ ڕۆژە بەردەوامە. گرووپی ١٠٣ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی لە گرووپی ١٠٢ هەمین وەرگرت. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی شارەوانی مەخمور فاتمە بیلەن قسەی کرد.

فاتمە بیلەن لە کەسێتی شەهید ئەڤین گۆیی هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستانی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند ئامانجیان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، گوتی: "هەرچەند دیدار لەگەڵ ڕێبەرێتی ئەنجامدرا، سزای دیسپلین لەسەر ڕێبەرمان بەردەوامە. ئەم نزیکایەتییە بەرامبەر ڕێبەرێتی شەرمەزار دەکەین. جیهان هەموو دەزانێت چارەسەری ئەم شەڕەی ئێستە بە ئازادی ڕێبەرێتیمان دێتەدی. گەلی وڵاتپارێزمان دەبێت بۆ ڕێبەرێتی ڕاپەڕن. پێکەوە چالاکییەکەمان بەهێزتر دەکەین و ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتیمان مسۆگەر دەکەین".

مەراسیمەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.