ئێشکگری ئازادی لە مەخمور بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێ کرابوو، لە ڕۆژی ١٦٩دا بە کۆمەڵەی ٣٤ بەردەوامی هەیە.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێشکگری ئازادی دەستپێکرا. ئێشکگری ئازادی لە ڕۆژی ١٦٩دا بە کۆمەڵەی ٣٤ بەردەوامی هەیە.

مەراسیمەکە بە کۆبونەوەی چالاکوانان و خەڵکی کەمپەکە لە دامەزراوەی گەنجان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ تەواوی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستپێکرد. دواتر بەناوی کۆمەڵەی ٣٣'هەمینەوە سەعید ئالۆشی قسەیکرد و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد و وتی: "داوا لە هەموو کەسێک کە باوەڕیان بە مافی مرۆڤە دەکەین، خاوەندارێتی لە ڕێبەرێتیمان بکات و سەرۆکمان لە ژێر ئەم گۆشەگیرییە دەربکەن. داوای ئازادی جەستەی سەرۆکی خۆمان دەکەین و سەرکەوتن بۆ گەلی کوردی بندەست دەخوازین".

ئێشکگری ئازادی بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"و "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕادەستی کۆمەڵەی ٣٤ هەمین کرا.