ئێشکگری ئازادی لە مەخمور بەردەوامە

ئێشکگری ئازادیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە مەخموور ٥٢٨ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٠٤ هەمین، ٥٢٨ ڕۆژە بەردەوامە

مەراسیمەکە لە دامەزراوەی گەنجانی مەخمور بە ئامادەبوونی گەل و چالاکوانان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان لەسەر ناوی گرووپی ١٠٣ هەمین بەسێ بوداک قسەی کرد.

بەسێ بوداک ڕایگەیاند ساڵێکە لە ئێشکگری بەردەوامن و پاشەکشە ناکەن، گوتی: " هەمووان دەزانن کە ئێشکگری ئێمە بۆ ئازادی سەرۆکایەتیمانە، بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان و گەریلاکانمانە، بۆ ئازادی وڵاتەکەمانە. تا دەتوانین بەرخۆدان دەکەین. ئێمە نەک تەنها بۆ ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵ، بەڵکو بۆ سەد ساڵیش چالاکی دەکەین، بۆ سەرۆکایەتیمان و گەلەکەمان چالاکی دەکەین. ئێمە زۆر دڵخۆش و پەرۆشین دەربارەی چوونی پەرلەمانتاران بۆ دیداری سەرۆکایەتی. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین، هەرچیمان لەدەست بێت بۆ سەرۆکایەتیمان دەیکەین".

لە مەراسیمەکەدا بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" چالاکییەکە ڕادەستی گرووپی نوێ کرا.