بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتووە و ئەو دیمەنانەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بلاو کراونەتەوە، هاولاتییەکی ناوچەی کوتوڵی سەربە شاری خۆی بەناوی سەلاحەدین یوسفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەولەتی ئێران لە سەر مەرزی رازی، بە توندی ئەو هاوڵاتییەیان ئەشکەنجەداوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. باس لەوەش کرا کە پێش ئەوەی بریندارەکە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە خوێنێکی زۆری لەدەست داوە.
هەرچەندە کاتی ڕوودانی ئەم ڕووداوە نەزانراوە، بەلام دیمەنەکە ئەمڕۆ لە تۆرەکۆمەلایەتییە کاندا بلاو کراوەتەوە.
لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کە یوسفی بە شێوەیەکی سەخت بە چەقۆ بریندار کراوە.
سەڵاحەدین یوسفی سەرپەرشتی بنەماڵەیەکی ١٠ نەفەرەیە، ئەو پۆلیسەی کە بەهۆی "گواستنەوەی چەند کیلۆ چای" بەو شێوەیە یوسفی ئەشکەنجە داوە کەسێکە بەناوی "تهماسبی".