ئۆتۆمبێڵێک کە نانی بۆ بارەگای سەربازی دەبرد سووتێنرا

ژنانی پرشنگی خۆر چالاکی سووتاندنی ئۆتۆمبێڵێکی رژێمی فاشیستی تورکیا لە وان لە ئەستۆ گرت کە نانی بۆ بارەگایەکی سەربازی دەبرد.

لە راگەیەنراوەکەی ژنانی پرشنگی خۆردا هاتووە، " لە گەڕەکی کۆییچی وان، ئۆتۆمبێڵێک کە نانی بۆ بارەگایەکی سەربازی دەبرد خرایە ژێر چاودێریەوە و شەوی ٢٥ی نیسان سووتێنرا. راگەیەنرا کە لە چالاکیەکەدا کە ئۆتۆمبێڵەکە پڕ بووە لە ئازۆقە، شۆفێرەکە بریندار بووە.

ژنانی پرشنگی خۆر بەرپرسیاری چالاکیەکەی مارکێتێکی دیکەشی لە گەڕەکی جەوادپاشای وان خستە ئەستۆ کە ٢٥ لەسەر ٢٦ی نیسان ئەنامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی کراوە کە لە تێکۆشانی دژی هێرشی داگیرکەریدا لە بەرەی پێشەوەدا جێی خۆیان دەگرن.

ف.ق