ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەنەکە تەقییەوە

ڕاگەیاندرا لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، تۆتۆمبیلی ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەنەکە تەقیەوەتەوە و زەرەر بەکەس نەگەیشتووە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژ نیوز، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەنەکە عەتا سەراوی تەقیوەتەوە.

ڕاگەیاندرا تەقینەوەکە بە بۆمبی لێكنراو بە ئۆتۆمبیلەوەکەوە ڕویداوە. هیچ کەسێک لەو هێرشەدا زیانی بەرنەکەوتووە.

لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەسەر ڕووداوەکە نەدا.