ئەیلەم مەزڵوم (ئەڤیندار کاڤاک)، لە خانەوادەیکی وڵاتپارێزی ماردین لەدایکبووە، شەهیدبوونی خاڵی کاریگەریکی گەورە لەسەر ئەڤیندار دەکات. دەست بە خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. بە خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆشەویستی بۆ پەکەکە زیاتر دەبێت. بەشداری ڕیکخستەکانی تێکۆشانی گەنجان دەکات لە باکووری کوردستان دەبێتە پێشەنگێکی بە کاریگەر. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێگەرینەکانی بەردەوام بوو بۆ خەباتێکی ڕادیکاڵتر بۆ ئەوەی بتوانێت وڵامی پرسیارەکانی ناو مێشکی خۆی وەربگرێت، بۆیە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ڕۆژئاوای کوردستان و دەبێتە شەڕڤانێکی ئازادی گەلی خۆی دەچێتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەبەرەکانی جەنگ جێدەگرێت.
بۆ ئەوەی ببێتە گەریلا بە جۆش و خرۆش و دڵخوازێکی زۆرەوە خۆی دەگەینێتە چیاکانی کوردستان. لە چیاکانیش بابەتی هەرە سەرنج ڕاکیش بۆی بابەتی هەڤاڵەتیە. لە نرخاندەنەکانی خۆی بەم شێوە باسی دەکات:" هەستیاری هەڤاڵان و بەرپرسیاریەتیان بەرامبەر یەک کاریگەریکی گەورەی لەسەر من کرد، کاتێک من ئەو تایبەتمەندی گەریلام لە ناو ژیاندا دیت سەرسام بووم."
ئەیلەم زیاتر بە زاپ کاریگەر دەبێت. لەبەر ئەوە وەک گەریلایکی یەژا ستار خۆی بە سود دەبینێت بۆ زاپ. هەر زوو خۆی لەگەڵ سروشتی زاپ ڕادێنیت. وێرای خەباتی پراکتیکی لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری فکری و تێۆری تێکۆشانی درێژە پێدەدات و پەرتوکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنێتەوە دەیەوەیت لەبواری ئایدەلۆژی خۆی کامل بکات. بەرامبەر بە هاوڕێکانی لە ژیان هەمیشە بەرپرسیار و هەستیار بوو. وەک شەرڤانێکی یەژا ستار هەموو توانای خۆی بەکار دەهێنا بۆ خەباتی ئەو ناوچەیە و لە نرخاندێکی خۆی دەربارەی چێای زاپ دەڵێت:" کاتێک من لە زاپ بووم زۆڕ هەڤاڵی هێژام ناسی، بۆ من ئەزمونێکی زۆر باشبوو لە بواری سەربازی، شەڕ و خۆشەویستی، باوەڕبەخۆبوونمی زیاتر گەشەی کرد لە زاپ. دەڵێن کە زاگرۆس جێی خواوەندەکانە، بۆیە لە زاپ هەستی مەعنەویم بۆ دروست بووە."
قۆناغی دیکە بە پەروردەی ئەکادیمی و ئایدۆلۆژی تەواو بووە
ئەیلەم هەمیشە لایەنگری ئەوە بوو کە دەبێت تێۆر و پراکتیک یەک بگرن، وەک هەموو میلیتانەکانی ئاپۆیی خواست و تامەزرۆییەکی زۆری هەبوو بۆ پەروردە، لە یەکێک لە ئەکادیمیەکانی گەریلا هزرو بۆچوونی خۆی دەربارەی پەروردە بەم شێوازە هێنابوویە زمان:" هاتنم بۆ ئەو پەروردەیە زۆر بە سود دەبینم، ئەو پەروردەی من دیتم لەم ئەکادیمیایە کاریگەری دەبێت لەسەر ژیان و ڕووحی من. لە دوای پەروردە چوومە هەر شوێنێک بە هێز و مۆراڵێکی کە من لە پەردوردە وەرم گرتووە، هەوڵ دەدەم ببمە وڵام بۆ ڕێبەرەکەمان. من تێکۆشانی خۆم زیاتر گەش دەکەم و هەوڵ دەدەم ڕێگای تێكۆشانی نوێ بئافرێنم، تەنها لە بواری سەربازیدا نا بەڵکو لە بواری فکری و ئایدەلۆژیش دەبمە وڵام لە دژی هێرشی داگیرکەران."
لە دوای پەروردە بەرەو چیایی کاتۆ ژیرکا بە ڕێکەوت، چیای کاتۆ ژیرکاش ئەو شەرڤانەی لە دڵی خۆێدا جێکردوەوە. لە گەلێک چالاکی پێشنگایەتی کرد، دواتر لەو گۆرەپانەی جەنگ وەک فەرماندەیەک تێکۆشانی کرد. بە پێشنەگی ئەو فەرماندە سەردمیەی یەژاستار، گەریلا گورز لەسەر گورز لە هێزی دووژمن دەدات. تا چواری تەمووزی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی شەرێکدا لەگەڵ سوپاری داگیرکەر شەهیدبوو.
هـ . ب