ئەو ٥ کۆڵبەرە کە لە ژێرهەرەسی بەفردا گیانیان لەدەستدابوو، بەخاک سپێردران

تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد کە لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ژێرهەرەسی بەفردا مابوون و بنەماڵەکانان دوای ٧ڕۆژ تەرمەکانیان دۆزییەوە، لە شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خاکیان سپارد.

شەوی ڕابردوو، تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرەی خەڵکی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن خزمان وخەڵکی گوندەکەوە دوای دۆزینەوەیان گەڕێندرانەوە زێدەکەیان و ئەمرۆ بەخاکیان سپارد.

ئەمڕۆش بە بەشداری سەدان کەس لە خەڵکی گوندی ‘کوران’ی سەربە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرە، بە ناوەکانی؛ “مەتین ئەسلانی، یاوەر ئەسلانی، بیلەن ئەحمەدی، مەولا خودایی و فورات خودایی”، لە گۆڕستانی گوندەکە بەخاک سپێردران.

ک-ش