لە ١٤ و ١٥ی ئەیلول/ سێپتەمبری ٢٠١٨دا لە هەرێمی کاتۆ مارینۆسی سەر بە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە-یەژاستار و سەربازانی تورک شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا گەریلای یەژاستار مەنفیات ئەلچیچەک (ئاخین سەیدۆ)، بەرنا یالمان (هیرا هێڤیدار)، گولەر ئۆبەی (نوپەلدا سێرت)، ئازاد ساتلمش (ئازاد زاگرۆس) و توگای چەلیک (رەشید هۆگر) شەهیدبوون. دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جۆلەمێرگ بنەماڵەی ئەلچیچەکی ئاگادار کردەوە، بنەماڵەکە دەستبەجێ چوونە جۆلەمێرگ و پشکنینی دی ئێن ئەیان ئەنجامدا. سەرباری ئەوە دواتر بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکە، تەرمی ئەو شەهیدە لە گۆڕستانی بێکەسانی جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرا. لە دوو رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جۆلەمێرگ پەیوەندی بە بنەماڵەی ئەلچیچەکەوە کرد و پێی راگەیاندن کە تەرمی کچەکەیان لە پزیسکی دادی ئیستەنبوڵە. هەربۆیە بنەماڵەکە چوونە پزیشکی داد لە ئیستەنبوڵ و بەرپرسانی پزیشکی داد روفاتی ئەو شەهیدەیان لە کیسێکی شین و کارتۆنێکی سپیدا رادەست کردنەوە.
'شێوازێکی ئەشکەنجەدانە'
دایکە ئاسیە ئەلچیچەک رایەگایند، کە ئەوان ٥ ساڵ بوو چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی تەرمی کچەکەیان بوو، بەڵام رادەستکردنەوەی روفاتەکەی لەناو کاترۆندا شێوازێکی ئەشکەنجەیە. ئاسیە ئەلچیچەک ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی رادەستکردنی روفاتەکە لەناو کارتۆن، زۆر توڕەن و وتی، "ئەوان لە ئێمە دەترسن".
دایکە ئەلچیچەک وتی، "زۆر توڕەم و کاتێک تەرمەکەم بەو جۆرە بینیوە وتوومە 'من بە قوربانی ئەو تەرمانە بم'. پۆلیسەکان چواردەوریان گرتم، بەڵام نەیانتوانی هیج بکەن. من پێنج ساڵ چاوەڕێی تەرمی کچەکەم بووم. هەموو کات بە ئاواتی بینینەوەی تەرمی کچەکەم بووم. کاتێک تەرمەکەیم لەو کارتۆنەدا بینی خەمبار و توڕەبووم. بەڵام دەزانم زۆر دایک هەن بە ئاواتی بینینەوەی ئێسک و پروسکی رۆڵەکانیانن. روفاتەکەم هێنایەوە ماڵەوە زۆر سەربەرزم".
لە کۆتاییدا دایکی ئەو شەهیدە وتی، "هەرچی دەکەن بیکەن، بەئێمە ناوێرن. ئەوەی دەترسن ئەوانن. ئەوەی دەیکەن بە هۆی ترسیانەوەیە لەئێمە".
هـ . ب