ئەو گەریلایانەى دەڕۆن بۆ شەڕ: ئێمە هەرگیز دەستبەرداری زاپ نابین

ئەو گەریلایانەی هەپەگە، کە بۆ تێکشکاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەڕۆنە گۆڕەپانەکانی جەنگ وتیان: "ئەگەر یەک کەسیش بین ئێمە هەرگیز دەست لە زاپ هەڵناگرین. ئێمە مێژوو یەکلایی دەکەینەوە".

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەردەوامن لە بەرخۆدان لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین، کە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢٢ەوە دەستیپێکردووە.

ئەو گەریلایانە، کە بۆ تێکشکاندنی هێرشە داگیرکارییەکان بەرەو گۆڕەپانەکانی جەنگ دەڕۆن لە ڕێگەى ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

یەکێک لە گەریلاکان وتی: "لە زاپ شەڕێکی قورس ڕوویدا و تا ئێستاش بەردەوامە. هەڤاڵانمان بە شێوەیەکی باش و گەورە بەرگری دەکەن. لە هەندێک ناوچەدا گوشارێکی باشیان خستووەتە سەر دوژمن و تێکیانشکاندوون. سەربازەکانیان باری دەروونیان تێکچووە و بەرگە ناگرن".

"ئێمە بۆ تونێلەکانی جەنگ دەڕۆین"

هەر ئەو گەریلایە وتی، بۆ ئەوەى لاپەڕەیەکی نوێ بە لاپەڕەکانی مێژوو زیاد بکەن دەڕۆن بەشداری لەو بەرخۆدانەدا دەکەن و وتیشی، "ئەگەر ئێمە تەنها یەک کەسیش بین هەرگیز دەستبەرداری زاپ نابین. شەڕڤانان و شۆڕشگێڕانی ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز بۆ هیچ کەسێک سەریان دانەنەواندووە و دایشینانەوێنن. ئێمە مێژوو یەکلایی دەکەینەوە".

گەریلایەکی دیکە بە ناوی کاروان وتی، سەرباری ئەوەى ماوەیەکی زۆر بە سەر هێرشەکەی ١٧ی نیسانی دەوڵەتی تورک دا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە یەک هەنگاویش پێشڕەوی بکەن.

 گەریلا کاروان ڕاشیگەیاند، گەریلا وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکاری دەداتەوە و وتی: "ئێمە ڕێگە نادەین دوژمن لەوێ بمێنێتەوە. ئێمە ئەمساڵ ئەو دوژمنە تێکدەشکێنین. بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە بۆ هەموو هەڤاڵانمانە. بانگەوازی ئێمە بۆ  سەربازانی تورک ئەوەیە، وەرەن خۆتان ڕادەست بکەن. ئێمە جگە لەوە هیچ شتێکی تر ناڵێین".

ژ.ت