ئەو جۆگایەی لە لۆزان کوردستانی پێ پارچە کرا
ماوەی سەد ساڵە داگیرکەران جۆگایەکی ئاویان کردۆتە سنوور لە نێوان خاکی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ماوەی سەد ساڵە داگیرکەران جۆگایەکی ئاویان کردۆتە سنوور لە نێوان خاکی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە ٢٤ـی تەمموزی ١٩٢٣دا براوە و سەرکەوتووانی جەنگی جیهانی یەکەم و تورکیا پەیمانی لۆزانیان لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆ کرد. پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە و کۆتایی بە خەونی دەوڵەتی کوردی هێنا.
لەو پەیمانەدا کوردستان دابەشکرا بۆ سەر چوار پارچە، هەر پارچەیەک دابەشکرا بەسەر دەوڵەتێکدا، بۆ ئەمەش دەستیان بە کێشانی هێڵی سنووری کرد لەسەر خاکی کوردستان، یەکێک لەو هێڵە سنووریانەی کە لە نێوان باشوور و ڕۆهەڵاتی کوردستان (عێراق و ئێران) کێشراوە تەنها جۆگەیکی ئاوە لە ناوچەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بەمەش ناوچەی هەورامانیان دابەشكردوە بەسەر دوو بەشدا.
ڕۆژنامە نوس ڕێباز حەسەن، لە یادی سەد ساڵەی ئەوە دابەشکردەنەوەی سنوور چۆتە سەر ئەو جۆگەی ئاوەی کە کورددستانی پێ دابەشکراوە و دەڵێت:" ئەم بستە خاکەیە کە پێ دەڵێن سنوور بۆ ماوەی سەد ساڵە کوردستانیان پێ پارچە کردوە."
هەروەها ناوبراو ئەماژە بەوەش دەکات وا بریار لە ٢٥ ئەم مانگە لەم هەمان ئەو شارەی کە کوردستانی لێ پارچە کرا لە لۆزان کۆنفراسێكی برفراوان بەرێوە بچێت لە دژی ڕێکەوتنامەی لۆزان کە تێدا کوردستان پارچەکرا و هەروەها بڕیارە لەوەیدا کار بۆ ئەوە بکرێت ئیتر دەرهاویشتەکانی لۆزان بەسەر خاکی کورستان بسڕێتەوە."
ئاماژە بەوەش دەکات :"دەبێت هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداری کۆنفراسی لۆزان دەکەن ٢٥ ئەم مانگە لەو کاتەدا بیریان لای ئەم سنوورە دەستکردانە بێت بیکەنە هەوێنێک بۆ ئەوەی لە داهاتوو تێکۆشانی هاوبەش بکەن و دەرئەنجامەکانی ڕێکەوتنامەی لۆزان لەسەر خاکی کوردستان بسڕنەوە."
هـ . ب