ئەو کوردانەی دژی هەوڵی بەعەرەبکردنی کەرکوک وەستانەوە، دەستبەسەر کران

ئەو کوردانەی دژی نیشتەجێکردنی خێزانی عەرەب لە ماڵەکانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک وەستانەوە، دەستبەسەرکران.

هێزەکانی سوپای عێراق بە هێزی چەک ٧ ماڵی کوردی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوکیان چۆڵکرد و ٧ خێزانی عەرەبیان لەوێ نیشتەجێ کرد، ژمارەیەکی زۆری کورد ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەم داگیرکارییە دەربڕی و بەو هۆیەوە دەستبەسەرکران.

ڕاگەیاندراوە، پەرلەمانتارە کوردەکانی کەرکوک پەیوەست بەم بابەتە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و دادی عێراق کۆبوونەتەوە و هەوڵیانداوە سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز بکشێننەوە.

خانووەکانی گەڕەکی نەورۆز بەتەواوەتی لە کورد پێکدێت، لە وەزارەتی دارایی عێراق تۆمارکراون، بەڵام وەزارەت بەردەوامە لە کارەکانی بۆ بەعەرەبکردنی گەڕەکەکە.