ئەو شوێنانەی سوپای تورک وەک 'ناوەندەکانی پەکەکە' ناویدەبردن، ماڵی گوندنشینان بوو
ئەو شوێنانەی لە ناوچەی ئامێدی کە دەوڵەتی تورک رایگەیاندبوو 'ناوەند پەکەکە بۆردومان کراون'، ئاشکرابوو کە ماڵ و گەوڕی گوندنشینانن.
ئەو شوێنانەی لە ناوچەی ئامێدی کە دەوڵەتی تورک رایگەیاندبوو 'ناوەند پەکەکە بۆردومان کراون'، ئاشکرابوو کە ماڵ و گەوڕی گوندنشینانن.
دەوڵەتی تورک ناوچە مەدەنیەکانی باشووری کوردستان بۆردومان دەکات و بە پشتیوانی پەدەکە هەوڵ دەدات گوندەکان چۆڵ بکات.
فڕۆکەی شەڕی تورک لە ١٦ی کانونی دووەمدا بۆردومانی گوندی سپیندار، مژێ و کەڤنە مژێی ئامێدی کردبوو. دەوڵەتی تورک راگەیەندراوی فەرمی بڵاوکردبووەوە و ورایگەیاندبوو 'ناوەندەکانی پەکەکە بۆردموان کراون' بەپێچەوانەی بانگەشە و راگەیەندراوەکانی دەوڵەتی تورک ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون ماڵ و گەوڕی گوندنشینان. دانیشتوانی ئەو گوندانە تائێستاش ناتوانن بچنەوە گوندەکانیان. کاربەدەستانی پەدەکە رێگە نادەن گوندنشینان بگەڕێنەوە سەرماڵ و موڵکی خۆیان.
دەوڵەتی تورک لە ٢٥ی کانونی دووەمدا لە گوندی سەرگەلێی ئامێدی کێڵگەیەکی پەلەوەری، لە گوندی کۆنە مژێ ناوەندێکی تەندروستی بە فرۆکە بۆردموان کرد. هاوکات لە گەڵ بۆردومانی چڕ هەروەها بە تانک و هاوەن لە هەرێمەکەوە بۆردومانی ئەو ناوچانەی کرد.
لەو نێوەندەدا ئاشکرا بوو کە کاربەدەستانی پەدەکە موختاری گوندەکانیان ئاگادار کردووەتەوە لە دەشتی نێوان ئامێدی و شێلادزێدا و داوایان لێکردوون ئامادەکاری بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
هـ . ب