دوو هەفتە بەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی چنار و شەمرەخ دا تێدەپەڕێت، بەڵام کاریگەرییەکان و ماتەمینی گەڵی ناوچەکە بەردەوامە. لە گوندەکاندا هێشتا کێشەی خۆراک هەیە، نەبوونی ئاوی خواردنەوەش کێشەیەکی گەورەیە. ژنانی دانیشتووی گوندی (تۆبین) باسیان لە ڕووداوەکانی دوای ئاگرکەوتنەوەکە کرد و سەرنجیان بۆ کێشەی ئاو و کارەبای گوندەکان ڕاکێشا.
ژنان ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای ئاگرکەوتنەوەکە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان ئاو نەدراوە بە گوندەکەیان و وتیان: "ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاو و کارەبایان پێ نەداوێن. زیاتر لە مانگێکە ئاوی گوندەکان بڕاون. ئایا ئەمە مافە؟ لە ناو هەموو زەوییەکانماندا داری کارەبا ڕاکێشراوە. هەموومان بینیمان ئاگرەکە لە ستوونی کارەباکانەوە کەوتەوە. با تاوانەکان نەخەنە ئەستۆی گەل. بە ڕۆژانە کارەبا و ئاو نەدراوە بە گوندەکانمان. ئاو لە گوندەکانی ترەوە دەهێنین بۆ خواردنەوە. هەموو ئەو شتانەمان کە بە کارەبا کار دەکەن دەسوتێن بە هۆی ئەوەی بەردەوام کارەبا دەبڕن. بە تانکەر ئاو دەهێنن، ئاوی تانکەرەکانیش خاوێن نییە و ژەهراوییە و منداڵەکانمان نەخۆش دەکەون. تەنیا لە کاتی هەڵبژاردندا سەردانی گوندەکان دەکەن، دوای هەڵبژاردن کەس گرنگی بە خواست و دواکاری گوندنشینان نادات، پێویستە لەم کاتەوە کەس نەێیت و داوای دەنگ لەئێمە نەکات.
هەروەها ژنان باسی ئەوەشیان کرد، لە کاتی ئاگر کەوتنەوەکەدا نە ئەمبولانس و ئامێری ئاگرکوژێنەوە نەبوو و دواتریش نەهاتن بەدەم خەڵکەوە، زۆر کەس بە هۆی ئاگرەکەوە ژیانیان لە دەستدا و بریندار بوون، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەیانویست بێن و هاوکاری گەل بکەن ڕێگری لێدەکران، بەتایبەت سەربازەکان ڕێگاکانیان داخست و نەیانهێشت کەس بێت بە هانای گەلەوە. ئایا ئەمە داخ نییە کەوتوینەتە ئەم دۆخە؟"