ئەو ھێزەی رەوانەی سیدەکان کراوە برایەکی مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەکات

بەرەبەیانی ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان جوڵەی بە ھێزێکی چەکدار کرد بەرەو ناوچەی سیدەکان، بەپێی زانیاریەکان سیھاد بارزانی برای مەسعود بارزانی سەرپەرشتی ئەو ھێزە دەکات.

سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان بۆ رێگریکردنی لە ھەوڵە شەرخوازیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لەبەرامبەر پەکەکە، بەڵام پەدەکە تادێت جموجۆڵە سەربازیەکانی بەرفراوانتر دەکات و سیاسەتی شەڕخوازی لە دژی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەردەوامی پێدەدات.

لە چوارچێوەی ئەو ھەوڵە شەرخوازیانەی پەدەکەدا لە دژی تێکۆشانی گەلی کورد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پەدەکە جوڵەی بە ھێزێکی تری چەکدار کردووە بە چەکی قورس بەرو ناوچەکانی سیدەکان.

بە پێی زانیاریەکان ئەو هێزە لە لایەن سیداد بارزانی برای مەسعود بارزانیەوە سەرپەرەشتی دەکرێت و پڕچەک کراوە بە هاوەن و تۆپ و ھەمەری سەربازی و ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆری سەربازی.

 وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕەتی دەکەنەوە ئەوان فەرمانیان بە جوڵاندانی ھێز کردبێت، واتا ئەو ھێزە بەبێ فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە جوڵەیان پێکراوە و پێشمەرگە نین.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی سەربازی ئەو ھێزە چەکدارەی ئەمرۆ بەرەو سیدەکان جوڵەی پێکراوە، یەکەی پشتیوانی سەر بە یەکەی ٨٠ پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لە لایەن سیھاد بارزانی برای مەسعود بارزانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەو هێزە، ھێزێکی حزبی بنماڵەیە، نەک ھێزی حکومەت.

ز.ش